عن عائشة رضي الله عنها مرفوعًا: «إِذَا أَرَادَ اللهُ بِالأمِيرِ خَيرًا، جَعَلَ لَهُ وَزِيرَ صِدقٍ، إِنْ نَسِيَ ذَكَّرَهُ، وَإِنْ ذَكَرَ أَعَانَهُ، وَإِذَا أَرَادَ بِهِ غَيرَ ذَلِكَ جَعَلَ لَهُ وَزِيرَ سُوءٍ، إِنْ نَسِيَ لَمْ يُذَكِّرهُ، وَإِنْ ذَكَرَ لَمْ يُعِنْهُ».
[صحيح] - [رواه أبو داود]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ فەرمانڕەوایەک (ئەمیرێک) بووێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) ڕاستگۆی (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بە بیری دەهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی دەدەن، وئەگەر خواى گەورە جگە لەوەى (جگە لە خێری) بۆی بوێت؛ ئەوا وەزیری (ڕاوێژکاری) خراپەکاری (لە دەوروپشت) دەبێت، ئەگەر لە بیری بچێتەوە بیری ناهێننەوە، وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی نادەن».
صەحیحە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ڕوونی دەکاتەوە: خواى گەورە (ئەگەر خێری بۆ فەرمانڕەوایەک -ئەمیرێک- بووێت): شیکراوەتەوە کە مەبەست لەم خێرە ئەوەیە کە ئەگەر وەزیرەکانى کەسانی ڕاستگۆ بن ئەوا ئەم فەرمانڕەوایە خودا سەرکەوتووی کردووە بۆ بەدەستهێنانى خێری دونیا ودواڕۆژ، وهەروەها ئەم خێرە ووتراوە لەوەیە مەبەست بەهەشت بێت. (ئەوا وەزیری -ڕاوێژکاری- ڕاستگۆی -لە دەوروپشت- دەبێت): واتا لە قسە وکردەوە، ولە نهێنی وئاشکرا، وبە ڕاستگۆ وەسفیانی کردووە چونکە بنچینەیە لە هاوڕێیەتی وزۆر شتی تریشدا. (ئەگەر لە بیری بچێتەوە): واتا ئەگەر ئەم فەرمانڕاوەیە شتێکی لە بیر بچێت لەو شتانەى کە پێویستی پێی هەیە -و لەبیرچوونیش سروشتی مرۆڤە-، یان حوکمێکی شەرعی نەزانی ولێی شاراوە بوو، یان دۆسیەی ستەملێکراوێک یان بەرژەوەندی میلەتی بە لاوە ڕوون نەبوو. ( بە بیری دەهێننەوە): واتا ئەم وەزیرە ڕاستگۆیان بە بیری دەهێننەوە وڕێنموێنی دەکەن بۆ ئەنجامدانى ئەوەى کە بەسوود ودروستە. (وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی دەدەن): واتا ئەگەر فەرمانڕەوانەکە بیری هاتەوە؛ ئەوا وەزیرەکان یارمەتی دەدەن بۆ جێبەجێ ئەوەى بەسوود وپەسەندە بە وتە وکردەوە. (وئەگەر خواى گەورە جگە لەوەى -جگە لە خێری- بۆی بوێت): واتا شەڕی بۆی بوێت بەهۆی خراپەکاری فەرمانڕەواکەوە. (ئەوا وەزیری -ڕاوێژکاری- خراپەکاری -لە دەوروپشت- دەبێت): واتا وەزیری خراپەکار لە وتە وکردەوەدا، وئەمیش پێچەوانەى وەزیرەکانى پێشوون. (ئەگەر لە بیری بچێتەوە): واتا ئەرکێک یان فەرمانێکی پێویستی لەبیر بچێت کە پێویستە جێبەجێ بکرێت. (بیری ناهێننەوە): چونکە ئەم وەزیرانە ئەوەندە نور وڕۆشنایی لە دڵیاندا نییە بۆ ئەوەى ڕێنموێنی فەرمانڕەواکە بکەن بۆ شتی بەسوود وچاک. (وئەگەر بیری هاتەوە یارمەتی نادەن): بەڵکو بەهۆی ئەوەى دڵی ئەم وەزیرانە پڕە لە ڕەشی وخراپە ئەگەر فەرمانڕەواکە خۆی شتێکی باشی بیرهاتەوە ئەوا ئەم وەزیرانە وایلێدەکەن کە دوور بکەوێتەوە لە ئەنجامدانى.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی ئیگۆری هوسا مالایالام
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر