عن يعلى بن أمية رضي الله عنه أنَّ رسولَ الله صلى الله عليه وسلم رأى رجلًا يغتسل ُبالبَراز بلا إزار، فصعِد المِنْبر، فحَمِد اللهَ وأثنى عليه، ثم قال صلى الله عليه وسلم: «إنَّ اللهَ عزَّ وجلَّ حَيِيٌّ سَتِيرٌ، يحب الحياءَ والسَّتر؛ فإذا اغتسل أحدُكم فليستتر».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە یەعلای کوڕی ئومەیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پیاوێکی بینی لە شوێنێکی کراوەدا خۆی دەشۆرد بە بێ ئەوەى ئیزاری* لەبەردا بێت، چووە سەر مینبەر، حەمد وسوپاس وستایشی خواى گەورەی کرد، وپاشان -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە بەشەرم وداپۆشەرە (حيي وستير)ە**، شەرم وداپۆشینی (سیترکردنی) خۆشدەوێت، ئەگەر یەکێکتان خۆی شۆرد ئەوا با خۆی دابپۆشێت (لە سەیرکردنی خەڵکی)». *(ئیزار: ئەو جلەیە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەردەکرێت وەکو پانتۆڵ وشەڕواڵ وهتد)، **(بەشەرم وداپۆشەر -حيي وستير-: ئەمانە ناوى خواى گەورەن هەروەکو لە بەڵگەکاندا هاتووە، لە هەمان کاتدا سیفەتی خواى گەورەن)
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- پیاوێکی بینی لە شوێنێکی کراوەدا بە ڕووتی خۆی دەشۆرد، چووە سەر مینبەر، حەمد وسوپاس وستایشی خواى گەورەی کرد، وپاشان -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «خوای گەورە بەشەرم وداپۆشەرە (حيي وستير)ە*، شەرم وداپۆشینی (سیترکردنی) خۆشدەوێت، ئەگەر یەکێکتان خۆی شۆرد ئەوا با خۆی دابپۆشێت (لە سەیرکردنی خەڵکی)»، بەشەرم وداپۆشەر -الحيي والستير-: ئەمانە لە ناوە جوانەکانى خواى گەورە، خواى گەورە شەرم وداپۆشینی -سیترکردنی- خۆشدەوێت، بۆیە نابێت مسوڵمان شەرمگەى (عەورەتی) دەربخات لە پێش خەڵکیدا کاتێک خۆی دەشوات یان لە هەرحاڵەتێکی تردا، بەڵکو پێویستە عەورەتی دابپۆشێت، وخۆی بشارێتەوە لە سەیرکردنی خەڵکی، وشەرم کردنی خواى گەورە سیفەتێکە شایەنی زاتی مەزنی الله یە، وەکو شەرم کردنی بوونەوەرەکان نییە، کە هۆکاری گۆڕانی حاڵ وکز بوونەوەیە لە مرۆڤدا کاتێک دەترسێت یان عەیبێکی باسدەکرێت یان ڕەخنەی لێدەگیرێت یان هەر حاڵەتێکی تر، وسیفەتی شەرم کردن لە خواى گەورە بریتیە لە دووری زاتی مەزنی الله لە شتێک کە نەگونجێت لەگەڵ فراوانى ڕەحمەتی وکامڵی بەخشینی وڕێزلێنانى ومەزنی لێبووردنی. *(بەشەرم وداپۆشەر -حيي وستير-: ئەمانە ناوى خواى گەورەن هەروەکو لە بەڵگەکاندا هاتووە، لە هەمان کاتدا سیفەتی خواى گەورەن)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر