عن تَميم الداري رضي الله عنه ، قال: سمعتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «ليَبْلغنَّ هذا الأمرُ ما بلغ الليلُ والنهارُ، ولا يترك اللهُ بيت مَدَر ولا وَبَر إلا أدخله الله هذا الدين، بعِزِّ عزيز أو بذُلِّ ذليل، عزا يُعِزُّ الله به الإسلام، وذُلا يُذل الله به الكفر» وكان تميم الداري، يقول: قد عرفتُ ذلك في أهل بيتي، لقد أصاب مَن أسلم منهم الخير والشرف والعز، ولقد أصاب من كان منهم كافرا الذل والصَّغَار والجِزية.
[صحيح] - [رواه أحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە تەمیمی دارییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ئەم ئاینە دەگاتە هەرشوێنێک کە شەو وڕۆژی پێبگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەگەیەنێت بە هەموو شوێنێکی نیشتەجێبوو وهەموو شوێنێکی چۆڵ وبیابان، هۆکاری شکۆداربوونی شکۆدارانە یان هۆکاری سەرشۆڕبوونی سەرشۆڕانە، شکۆدارییەک کە خواى گەورە بەهۆی دەستگرتن بە ئیسلامەوە دەیبەخشێت، وسەرشۆڕییەک کە خواى گەورە بەهۆی کوفر وڕەتدانەوەى ئیسلامەوە دەیسەپێنێت». تەمیم دەڵێت: ئەمەم بینی لە نێو ئەندامانى خێزانەکەم، ئەوانەى مسوڵمان بوون تووشی خێر وڕێزداری وشکۆداری بوون، وئەوانەى کافر بوون تووشی سەرشۆڕی وبچووکی وباجدان بوون.
صەحیحە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەم ئاینە دەکاتە هەموو شوێنێکی سەر زەوی، هەرشوێنێک شەو وڕۆژی پێبگات بانگەوازى ئەم ئاینە پێی دەگات، وخواى گەورە ئەم ئاینە دەخاتە نێو هەموو ماڵێک جار لە هەرشار وگوند ودەشتایی وبیابانێکدا بێت، ئەوەى ئەم ئاینە قبوڵ بکات وباوەڕی پێبهێنێت ئەوا شکۆدار دەبێت بەهۆی شکۆداری ئیسلامەوە کە ئاینی پەروەردگاری هەموو بوونەوەرەکانە، وئەوەى ئیسلام ڕەت بکاتەوە وکوفر بکات ئەوا زەلیل وسەرشۆڕ دەبێت چونکە ئاینی خودای ڕەتکردەوە، ولەم فەرموودەیەدا هاوەڵی بەڕێز تەمیمی داری -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە ئەو ئاماژەکان وڕاستیەکانى ئەم فەرموودەیەی بە چاوی خۆی بینی لە نێو بنەماڵە وخێزانەکەیدا، هەرکەسێکیان مسوڵمان بوو تووشی خێر وڕێز وشکۆداری بوو، وئەوەى کافر بوو تووشی سەرشۆڕی وزەلیلی وباجدان بوو بە دەوڵەت بەهۆی کوفر وبێباوەڕ بوونیەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی پورتوگالی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر