عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه كان النبي صلى الله عليه وسلم إذا أتاه طالب حاجة أقبل على جُلسائِه، فقال: «اشْفَعُوا تُؤجَرُوا، ويَقْضِي الله على لسانِ نَبِيِّه ما أحب». وفي رواية: «ما شاء». المزيد
لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرکاتێک کەسێک بۆ داواکردنی پێداویستیەک بهاتایە بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ڕووی لە ئەوانە دەکرد کە لەگەڵیدا دانیشتبوون (لە هاوەڵان) و -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «شەفاعەتی بۆ بکەن پاداشت دەدرێنەوە، وخواى گەورە لەسەر زمانى پێغەمبەرەکەى بڕیار دەدات لەسەر هەرشتێک خۆی خۆشی بوێت». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرشتێک خۆی بیەوێت -ویستی لەسەر بێت-».