+ -

عَنْ أُبَيِّ بْنِ كَعْبٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كَانَ رَجُلٌ لَا أَعْلَمُ رَجُلًا أَبْعَدَ مِنَ الْمَسْجِدِ مِنْهُ، وَكَانَ لَا تُخْطِئُهُ صَلَاةٌ، قَالَ: فَقِيلَ لَهُ: أَوْ قُلْتُ لَهُ: لَوْ اشْتَرَيْتَ حِمَارًا تَرْكَبُهُ فِي الظَّلْمَاءِ، وَفِي الرَّمْضَاءِ، قَالَ: مَا يَسُرُّنِي أَنَّ مَنْزِلِي إِلَى جَنْبِ الْمَسْجِدِ، إِنِّي أُرِيدُ أَنْ يُكْتَبَ لِي مَمْشَايَ إِلَى الْمَسْجِدِ، وَرُجُوعِي إِذَا رَجَعْتُ إِلَى أَهْلِي، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «قَدْ جَمَعَ اللهُ لَكَ ذَلِكَ كُلَّهُ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 663]
المزيــد ...

لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)، پێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی وگەرمادا (بۆت باشتر دەبوو)، ئەویش ووتی: «من حەزم بەوە نییە ماڵم نزیکی مزگەوت بێت، من دەمەوێت پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بەرەو مزگەوت وگەڕانەوەم (لە مزگەوتەوە) بەرەو ماڵ بۆ بنووسرێت»، لەسەر ئەم باسە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 663]

شیکردنەوە

ئوبەی کوڕی کەعب -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پیاوێک هەبوو لە ئەنساڕ کەس هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوتی نەبەوی دوور نەبوو، هەرگیز هیچ نوێژێکی جەماعەتی لە دەست نەدەچوو، بەڵكو ئامادەی هەموو نوێژێك دەبوو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی شەو، وگەرمای ڕۆژدا؛ بۆت باشتر دەبوو، ئەویش ووتی: پێم خۆش نییە ماڵم لە تەنیشت مزگەوت بێت، من دەمەوێت خودای گەورە پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بۆ مزگەوت وگەڕانەوەم لە مزگەوتەوە بەرەو ماڵ بۆ بنوسێت، ئەم قسەیە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زۆری بەپەرۆش بوونی هاوەڵان لەسەر زۆر ئەنجامدانى خێر وچاکە و بەدەستهێنانی پاداشت.
  2. نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ جەختكردنەوە لەسەر پاداشت بەخشین بەرامبەر هەنگاوەكانی گەڕانەوە لە نوێژ هەروەكو چۆن جەختكراوەتەوە لەسەر پاداشتی هەنگاوەكانی ڕۆیشتن بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان
  3. دەبێت مسوڵمانان لەنێو خۆیاندا وەسیەت وئامۆژگاری خێر وچاکە بکەن، هەرکەسێک برایەکی بینی تووشی ناڕەحەتی وتەنگانە بووە ئەوا دەبێت ئامۆژگاری بکات بۆ لابردنی ئەم ناڕەحەتیە لەسەری.
  4. دووری ماڵ لە مزگەوت پۆزش-عوزر- نییە بۆ وازهێنان لە نوێژی جەماعەت؛ مادام گوێی لە بانگە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية المقدونية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر