عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا اقترب الزمان لم تَكَدْ رؤيا المؤمن تكذب، ورؤيا المؤمن جزء من ستة وأربعين جزءا من النبوة». وفي رواية: «أصدقكم رؤيا، أصدقكم حديثا».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کاتێکی کۆتایی دونیا نزیکدەبێتەوە؛ خەونی ئیماندار کەمجار هەیە هەڵە بێت (ڕوو نەدات)، وخەونی ئیماندار بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی». ولە گێڕانەوەیەکدا: «ئەوانەتان کە خەونەکانیان ڕاستگۆترینە (خەونەکەیان زیاتر ڕوودەدات)، ئەو کەسانەن کە ڕاستگۆترینن لە کاتى قسەکردندا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتاى فەرموودەکە: خەون بینینی ئیماندار لە کۆتایی دونیادا لەوەیە ڕاست دەربچێت، لەوەیە هەواڵدان بێت بە شتێک کە لەڕاستیدا ڕوودەدات، بۆیە ئەم خەون بینینە وەکو وەحی پێغەمبەرایەتیە بەهۆی ڕاستی ڕوودانیەوە، (وخەون بینینی ئیماندار بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی)؛ واتا لە بەشێکە زانستەکانى پێغەمبەران لە ڕوانگەى هەواڵدان بە نەبینراوەکان -غەیبیاتەکان- وپێغەمبەرایەتی نەماوە بەڵام زانستەکەی ماوە. وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەم ژمارەیەی باسکردووە چونکە تەمەنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک کۆچی دوایی کرد شەست وسێ ساڵ بوو وبیست وسێ ساڵی پێغەمبەر بوو؛ ولە تەمەنی چل ساڵیدا بوو بە پێغەمبەر وپێش ئەوەى ببێت بە پێغەمبەر خەونی باش وموژدەدەری دەبینی بۆ ماوەی شەش مانگ، هەروەکو ڕۆژی ڕووناک ئەوەى لە خەونەکەدا دەیبینی لەڕاستیدا ڕوویدەدا، وپاشان لەڕاستیدا فریشتە (جبریل)ی بینی، ڕێژەی وەحی لە ڕێگەى خەون بینینەوە شەش مانگ بوو ئەگەر زیاد بکرێت بۆ ماوەى پێغەمبەر بوونی کە بیست وسێ ساڵە؛ ئەوا ئەو شەش مانگە نیوەی یەک بەشی ئەو بیست وسێ ساڵەیە واتا بەشێکە لە چل وشەش بەشی پێغەمبەرایەتی، وکاتێک دەفەرموێت: (ئەوانەتان کە خەونەکانیان ڕاستگۆترینە -خەونەکەیان زیاتر ڕوودەدات-، ئەو کەسانەن کە ڕاستگۆترینن لە کاتى قسەکردندا) واتا ئەگەر مرۆڤ ڕاستگۆ بێت لە قسەکانیدا ولە خودا نزیک بێت، ئەوا خەون بینینەکانى نزیکترە لەوەى زۆرجار لەڕاستیدا ڕووبدات، بۆیە لە گێڕانەوەیەکدا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (الرُّؤْيَا الحَسَنَةُ، مِنَ الرَّجُلِ الصالح) واتە: (خەون بینینی چاک -موژدەدەر-؛ پیاوی چاک دەیبینێت)، بەڵام کەسێک ڕاستگۆ نەبێت لە قسەکانیدا، وهەموو خراپەیەکی شاراوە وئاشکرا بکات، ئەم کەسە زۆرجار خەونەکانى بەهۆی یاریپێکردنی شەیتانەوەیە، ئیبن القیم -ڕەحمەتی خواى لێبێت- دەڵێت: (هەرکەسێک دەیەوێت خەونەکانى ڕاست بێت ئەوا با ڕاستگۆ بێت وخواردنی حەڵاڵ بێت، وفەرمانەکان بپارێزێت وخۆی لە نەهی لێکراوەکان بە دوور بگرێت -ئەنجامیان نەدات-، وبا لەسەر دەستنوێژ بخەوێت وڕوو لە قیبلە بکات لە کاتی خەوتندا، وزیکر ویادی خودا بکات هەتاوەکو دەخەوێت؛ ئەگەر وا بکات ئەوا خەونەکانى هەرگیز درۆ دەرناچێت).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر