+ -

عن هشام بن حكيم بن حزام رضي الله عنهما : أنه مَرَّ بالشَّام على أُناس من الأَنْبَاطِ، وقد أُقيموا في الشمس، وصُبَّ على رؤوسهم الزَّيْتُ! فقال: ما هذا؟ قيل: يُعَذَّبُون في الخَرَاج - وفي رواية: حُبِسُوا في الجِزْيَةِ - فقال هشام: أشْهَدُ لسَمِعْتُ رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: «إن الله يُعَذِّب الَّذِينَ يُعَذِّبُونَ الناس في الدنيا». فدخل على الأمير، فحدثه، فأمر بهم فَخُلُّوا.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک خەڵکی لە جووتیارەکانى ئەنبات لە ژێر خۆردا وەستێنرا بوون، وڕۆن دەکرا بە سەریاندا ! ووتی: ئەمە چییە؟ ووترا: سزا دەدرێن بەهۆی باجی زەوی (خەراج)، ولە گێڕانەوەیەکدا: بەهۆی جزیەوە (سەرانەوە)، هیشام ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بووە کە دەیفەرموو: «خواى گەورە ئازاری ئەوانە دەدات؛ کە ئازاری خەڵکی دەدەن لە دونیادا»، چووە لای ئەمیرەکە، وقسەی لەگەڵدا کرد، وفەرمانى کرد کە وازیان لێبهێنن.
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

هیشامی کوڕی حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوایان لێبێت- لە شام تێپەڕبوو بە لای کۆمەڵێک خەڵکی لە جووتیارە ناعەبەرەبەکان، لە ژێر خۆردا وەستێنرا بوون، وڕۆن دەکرا بە سەریاندا ! چونکە ڕۆن -زەیت- گەرمیەکەى زیاد دەکات لەگەڵ گەرمی خۆر وئەمیش مرۆڤ تووشی ئازار وگەرمی زۆرتر دەکات وناڕەحەتی دەکات، و وهیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری کرد: هۆکاری ئەم سزادانەیان چییە؟ ئەوانیش ووتیان: هۆکار ئەوەیە کە باجی زەوی (خەراج)یان نەداوە لەکاتێکدا کاری لەسەر دەکەن، ولە گێڕانەوەیەکدا: جزیە (سەرانە)یان نەداوە کە واجبە لەسەریان، کاتێک هیشام -ڕەزاى خواى لێبێت- سزادانى ئەم لاوازنەى بینی بەم شێوەیە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: شاهێدی دەدەم کە گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو ئەو کەسانەى ئازاری کەسانێک دەکەن کە شایستەى ئازاردان نەبن ئەوا خواى گەورە لە ڕۆژی قیامەتدا ئەو کەسانە ئازار دەدات، ئەمیش وەکو سزا بەرامبەر سزا، پاشان چوو بۆ لای ئەمیر -فەرمانڕەوا- وئەو فەرموودەیەى پێغەمبەری بۆی باسکرد -صلى اللە علیە وسلم- وئەمیرەکەش دەستبەجێ فەرمانیکرد کە وازیان لێبهێندرێت وچیتر ئازار نەدرێن. وئەمیش ماناى ئەوە نییە کە سزای ئەوانە نەدرێت کە هەڵە دەکەن وتەمبێ نەکرێن وشەڕیان دوور نەخرێتەوە، بەڵکو ئەوەى نەهی لێکراوە بریتیە لە سنوور تێپەڕاندن لە ئازاردان زیاد لەو ئازاردانەى کە شایستەیە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی هیندی چینی فارسی تاگالۆگ هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر