عَنْ جَابِرٍ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«إِنَّ الشَّيْطَانَ قَدْ أَيِسَ أَنْ يَعْبُدَهُ الْمُصَلُّونَ فِي جَزِيرَةِ الْعَرَبِ، وَلَكِنْ فِي التَّحْرِيشِ بَيْنَهُمْ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2812]
المزيــد ...
لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«شەیتان هیوابڕاوە لەوەى کە نوێژخوێنان بیپەرستن لە دورگەی عەرەبیدا، بەڵام بێ هیوا نەبووە لەوەى کێشە وناکۆکی لە نێوانیان بنێتەوە».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2812]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە ئیبلیس بێ هیوا بووە لەوەی ئیماندارە نوێژخوێنەكان بگەڕێنەوە بۆ پەرستن وسوجدە بردن بۆ بتەكان لە دوورگەی عەرەبیدا، بەڵام هێشتا بێ ئومێد نەبووە، وهەوڵدەدات وكۆشش وكار دەكات بۆئەوەی ناكۆك بن لە ڕێگای هەڵگیرساندنی ئاگری دووبەرەكی ومشتومڕ وشەڕ وفیتنە لەنێوانیاندا.