عن عائشة رضي الله عنها قالت: قلت للنبي صلى الله عليه وسلم : حَسْبُك من صفية كذا وكذا. قال بعض الرُوَاة: تَعْني قَصِيرة، فقال: «لقد قُلْتِ كلِمَة لو مُزِجَت بماء البحر لَمَزَجَتْهُ!» قالت: وحَكَيْتُ له إِنْسَانًا فقال: «ما أُحِبُّ أَني حَكَيْتُ إِنْسَانًا وإن لي كذا وكذا».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : بەسە سەبارەت بە سەفیە ئاوا وئاوایە (واتا باڵای کورتە)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات !»، (عائیشە) دەڵێت: جارێکیان لاسایی مرۆڤێکم کردەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «حەز بەوە ناکەم لاسایی مرۆڤێک بکەمەوە ئەگەرچیش ئەوەندە وئەوەندەم پێ بدرێت (لە پارە وسامان)».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی سەفیەی کرد -ڕەزای خوای لێبێت- لەکاتێکدا ئەو ئامادە نەبوو بە قسەیەک کە بەکەمدانان ودەرخستنی کەموکورتی ئەوی تێدایە، ئەویش ئەوەیە: باڵاى کورتە -ڕەزای خوای لێبێت؛ بۆئەوەى بە کەم وبچووکی دابنێت لە پێش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئەمیش بەهۆی ئەوەیە ئەم جۆرە شێوازانە لە ڕەخنەگرتن وقسەکردن باوە لە نێوان ئافرەتاندا بەهۆی غیرەت کردنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەگەر قسەکەت تێکەڵ بە ئاوی دەریا بکرێت ئەوا ڕەنگ وتام وبۆنی دەگۆڕێت ئەمیش بەهۆی مەزنی وترسناکی ئەم قسەیە چونکە قسەیەکی ناشیرین وناڕەوا وحەرامە. (عائیشە) دەڵێت: لاسایی کەسێکم کردەوە لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- واتا -بەهەمان شێوەى ئەو کەسە قسە یان کردەوەم کرد- بۆ ئەوەى بەکەمی دابنێم، ئەویش فەرمووی: حەزم ناکەم باسی عەیب وکەمورکورتی خەڵکی بکەم یان لاساییان بکەمەوە لە قسە وکردەوەکانیان بۆئەوەى گاڵتەیان پێبکەم و بەکەمیان دابنێم، ئەگەرچیش ئەوەندە وئەوەندەم پێبدرێت لە ماڵ وسامانی دونیا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر