عَنْ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ:
سَأَلْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فَأَعْطَانِي، ثُمَّ سَأَلْتُهُ فَأَعْطَانِي، ثُمَّ قَالَ لِي: «يَا حَكِيمُ، إِنَّ هَذَا المَالَ خَضِرٌ حُلْوٌ، فَمَنْ أَخَذَهُ بِسَخَاوَةِ نَفْسٍ، بُورِكَ لَهُ فِيهِ، وَمَنْ أَخَذَهُ بِإِشْرَافِ نَفْسٍ لَمْ يُبَارَكْ لَهُ فِيهِ، وَكَانَ كَالَّذِي يَأْكُلُ وَلاَ يَشْبَعُ، وَاليَدُ العُلْيَا خَيْرٌ مِنَ اليَدِ السُّفْلَى»، قَالَ حَكِيمٌ: فَقُلْتُ: يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَالَّذِي بَعَثَكَ بِالحَقِّ لاَ أَرْزَأُ أَحَدًا بَعْدَكَ شَيْئًا حَتَّى أُفَارِقَ الدُّنْيَا، فَكَانَ أَبُو بَكْرٍ يَدْعُو حَكِيمًا لِيُعْطِيَهُ العَطَاءَ، فَيَأْبَى أَنْ يَقْبَلَ مِنْهُ شَيْئًا، ثُمَّ إِنَّ عُمَرَ دَعَاهُ لِيُعْطِيَهُ، فَيَأْبَى أَنْ يَقْبَلَهُ، فَقَالَ: يَا مَعْشَرَ المُسْلِمِينَ، إِنِّي أَعْرِضُ عَلَيْهِ حَقَّهُ الَّذِي قَسَمَ اللَّهُ لَهُ مِنْ هَذَا الفَيْءِ، فَيَأْبَى أَنْ يَأْخُذَهُ. فَلَمْ يَرْزَأْ حَكِيمٌ أَحَدًا مِنَ النَّاسِ بَعْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَتَّى تُوُفِّيَ رَحِمَهُ اللَّهُ.
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح البخاري: 2750]
المزيــد ...
لە حەکیمی کوڕی حیزامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
(ماڵ وسامانم) داوا کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێمی بەخشی، پاشان هەر داوام لێکرد؛ ئەویش هەر پێمی بەخشی، پاشان پێمی فەرموو: «ئەی حەکیم، ئەم سامانە خۆش و بەچێژە، هەرکەسێک بە سەخاتەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی پێدەبەخشرێت تێیدا، وهەرکەسێک بە چڵێسیەوە بیبات ئەوا بەرەکەتی پێنابەخشرێت تێیدا، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە (دەبەخشێت) خێرترە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە (وەردەگرێت)»، حەکیم ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند بە ئەوەى تۆی ناردووە بە هەق، من هەرگیز لە پاش تۆ هیچ شتێک لە کەس وەرناگرم هەتاوەکو ئەم دونیایە جێدەهێڵم، ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- (لە ماوەى خیلافەتەکەیدا) بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە وەری بگرێت، وپاشان عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- (لە ماوەى خیلافەتەکەیدا) بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە وەری بگرێت. پاشان (عومەر) ووتی: ئەی مسوڵمانان، ئێوە شاهێد بن لەسەر حەکیم من بەشی خۆی پێدەدەم لەم دەستکەوتە کە خودا پێی بەخشیووە بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە وەریبگرێت، بۆیە حەکیم لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هیچ شتێکی لە هیچ کەسێک وەرنەدەگرت هەتا کۆچی دوایی کرد.
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح البخاري - 2750]
حەکیمی کوڕی حیزام -ڕەزای خوای لێبێت- داوای شتومەكی دونیایی کرد لە پێغەمبەری خودا؛ ئەویش پێی بەخشی، پاشان هەر داوای لێیکرد؛ ئەویش هەر پێی بەخشی، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەی حەکیم، ئەم پارە وسامانە بەچێژە ونەفس ئارەزووی دەكات، هەرکەسێک پێی ببەخشرێت بە بێ داواكردن وبە بێ چڵێسی نەفس وبێ ڕووگیری؛ ئەوا بەرەکەتی پێدەبەخشرێت تێیدا، وهەرکەسێک بە چڵێسی نەفس وتەماحەوە بیبات؛ ئەوا بەرەکەتی پێنابەخشرێت تێیدا، وەکو ئەو کەسە وایە هەر دەخوات وتێر نابێت، وئەو دەستەی لە سەرەوەیە ودەبەخشێت خێرترە لە لای خوای گەورە لەو دەستەی لە ژێرەوەیە وداوا دەكات، حەکیم ووتی: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، سوێند بە ئەوەى تۆی ناردووە بە هەق، من هەرگیز لە پاش تۆ هیچ شتێک لە پارە وسامانی خەڵكی كەم ناكەمەوە بە داواكردن لێیان هەتاوەکو ئەم دونیایە جێدەهێڵم. خەلیفەی -جێنشینی- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەبوبەکر -ڕەزای خوای لێبێت- لە ماوەى خیلافەتەکەیدا بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە هیچ شتێك قبوڵ بكات، پاشان پێشەوای ئیمانداران عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- لە ماوەى خیلافەتەکەیدا بانگی حەکیمی دەکرد بۆئەوەى بەشی خۆی پێببەخشێت، بەڵام ئەو ڕەتی دەکردەوە کە قبوڵی بكات. پاشان عومەر ووتی: ئەی مسوڵمانان، ئێوە شاهێد بن لەسەر حەکیم من هەقی خۆی پێدەدەم لەم دەستکەوتەی خودا پێی بەخشیووە كە مسوڵمانان بەدەستی دەهێنن لە كافرەكانەوە بە بێ جەنگ وبە بێ جیهاد؛ بەڵام ئەو ڕەتی دەکاتەوە کە وەریبگرێت، بۆیە حەکیم لە پاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پارە وسامانی لە هیچ یەكێك كەم نەدەكردەوە بە داوا كردن لێی هەتا کۆچی دوایی کرد.