+ -

عَنْ أَنَسٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَوْ كَانَ لِابْنِ آدَمَ وَادِيَانِ مِنْ مَالٍ لَابْتَغَى وَادِيًا ثَالِثًا، وَلَا يَمْلَأُ جَوْفَ ابْنِ آدَمَ إِلَّا التُّرَابُ، وَيَتُوبُ اللهُ عَلَى مَنْ تَابَ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1048]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر نەوەى ئادەم دوو دۆڵ پارە وسامانی هەبێت حەزی دەکرد دۆڵی سێیەمی هەبووایە، وهیچ شتێک سكی نەوەى ئادەم پڕ ناکاتەوە مەگەر خۆڵ نەبێت، وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1048]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەگەر نەوەى ئادەم دۆڵێكی پڕ لە ئاڵتونی هەبێت، ئەوا بەهۆی بەپەرۆشی وخۆشەویستی بۆ پارە وسامانی دونیا حەز دەكات دوو دۆڵی تریشی هەبێت، وبەردەوام مرۆڤ بەپەرۆشە لەسەر دونیا هەتاوەكو دەمرێت وناو لاشەی پڕ دەبێت لە خۆڵی گۆڕەكەی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئاماژەیە بۆ زۆری بەپەرۆشی وهەوڵدانى مرۆڤ بۆ بەدەستهێنانى پارە وسامان وشتی تر لە شتومەکەکانى دونیا.
  2. نەوەوی دەڵێت: سەرزەنشتكردنی بەپەرۆشیە لە سەر دونیا ولە حەز كردن بە زۆر كردنی شتومەكەكانی ولە تاسەیی وهەوڵدان بۆی.
  3. خواى گەورە تەوبەی ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن لە سیفەت وڕەوشتە ناشیرینەکان.
  4. نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ حاڵی زۆرینەی نەوەی ئادەم ئەویش ئەوەیە بەپەرۆشن لەسەر دونیا، وئەم بەشەی فەرموودەكەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشتگیری دەكات: «وخواى گەورە تەوبە لە ئەوانە قبوڵ دەکات کە تەوبە دەکەن».
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر