1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات

عَنْ أبي سَعيدٍ الخُدريَّ رضي الله عنه قال: قال رسولُ الله صلَّى الله عليه وسلم ِ:
«إزْرَةُ المُسْلمِ إلى نصفِ السَّاق، وَلَا حَرَجَ -أو لا جُنَاحَ- فيما بينَهُ وبينَ الكعبينِ، وما كان أسفلَ منَ الكعبين فهو في النار، مَن جرَّ إزارَهُ بطرًا لم يَنْظُرِ اللهُ إليه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبو سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پۆشاکی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق- یەتی، گوناهـ نیە وهیچی لەسەر نیە ئەگەر پۆشاک لە نێوان نیوەی لاق وقولە پێیەکان بێت، ئەگەر لە خوار قولە پێیەکان بێت ئەوا لە ئاگردایە، هەركەسێك پۆشاکی شۆڕ بکاتەوە بۆ فیز وخۆبەگەورەزانین ئەوا الله سەیری ناکات».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 4093

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە كە ئیزاری پیاوی مسوڵمان (ئیزار: ئەو پۆشاكەیە كە نیوەی خوارەوەی لاشە دادەپۆشێت)؛ ئەم ئیزارە سێ حاڵەتی هەیە: یەکەم: سوننەتە پۆشاکی پێی موسوڵمان تا نیوەی قاچ-لاق-ی بێت. دووەم: دروستە لە نیوەی قاچی تا قولە پێیەکان بێت، وهیچی لەسەر نیە. سێیەم: حەرامە پۆشاکی پیاوی موسوڵمان لە خوار قولە پێیەکانی بێت، وترسی بەركەوتنی ئاگری لەسەرە، وئەگەر بۆ فیز و لووتبەرزی و خۆشی و گوێنەدان بێت بە پەیامی ئیسلام ئەوا الله سەیری ناکات.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەوەی باسکرا لە سیفەتی پۆشاک تەنها بۆ پیاوانە وئافرەتان ناگرێتەوە، وئەوان فەرمانیان پێکراوە لاشەیان بە تەواوی دابپۆشن.
  2. هەموو ئەو پۆشاکانەی بەشی خوارەوەی پیاوان دادەپۆشێت پێی دەووترێت ئیزار؛ جا بیجامە بێت یان شەڕواڵ یان شێوەی جزداشەیی وتەنورەیی، وهەموو ئەمانە حوکمە شەرعییەکە دەیانگرێتەوە کە لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

44 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
YO Yorùbá اليوروبا
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية