عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما مرفوعًا: «الراكب شيطان، والراكبان شيطانان، والثلاثة رَكْب».
[حسن] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد ومالك]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «یەک ڕێبوار (موسافیر) شەیتانێکە، ودوو ڕێبوار دوو شەیتانن، ئەگەر سیان بن کۆمەڵێکن لە سەفەردان».
حەسەنە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە ئاگادارکردنەوەى تێدایە سەبارەت بە سەفەر کردن بە تەنها، یان دوو کەس بە تەنها، ئەمیش بۆ سەفەرکردنە بۆ شوێنە چۆڵەکان کە هیچ کەسێک پێیدا تێناپەڕێت. وهاندانی تێدایە بۆ سەفەر کردن لەگەڵ هاوەڵ وکۆمەڵ (جەماعەت)، سەبارەت بە نەهی کردن لە سەفەر کردنی یەک کەس بۆئەوەیە ئەگەر پێویستی بە یارمەتی بوو؛ کەس نییە یارمەتی بدات یان کاتێک کە مرد تووشی پیلانی شەیتان نەبێت، وسەبارەت بە نەهی کردن لە سەفەرکردنی دوو کەس بۆئەوەیە ئەگەر یەکێکیان تووشی شتێک بێت لەوەیە ئەوی تر بە تەنها هیچی پێنەکرێت ونەتوانێت وەکو پێویست یارمەتی بدات، بەڵام لە ئەمڕۆدا خەڵکی بە ئۆتۆمبێل هاتوچۆ دەکات وڕێگاکان پڕن لە خەڵکی بۆیە ڕێبوار (موسافیر) بە شەیتان دانانرێت چونکە خەڵکی تر هەیە لە سەر ئەو ڕێگایە، وئەو ڕێبوارانە وەکو کاروانێک وان، وەکو ڕێگای نێوان مەککە وڕیاز یان ڕێگای نێوان مەککە وجيدە، بەڵام ئەگەر لە ڕێگایەک ڕێبوارەکە بە تەنها بێت وڕێبواری تر پێیدا تێپەڕ نەبێت ئەوا ئەم فەرموودەیە دەیگرێتەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر