عن أبي قتادة رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «الرُّؤْيَا الصَّالِحَةُ -وفي رواية: الرُّؤْيَا الحَسَنَةُ- من الله، والحُلُمُ من الشيطان، فمن رأى شيئًا يَكْرَهُهُ فَلْيَنْفُثْ عن شماله ثلاثا، وَلْيَتَعَوَّذْ من الشيطان؛ فإنها لا تضره». وعن جابر رضي الله عنه عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «إذا رأى أحدكم الرُّؤْيَا يَكْرَهُهَا، فَلْيَبْصُقْ عن يساره ثلاثا، ولْيَسْتَعِذْ بالله من الشيطان ثلاثا، ولْيَتَحَوَّلْ عن جَنْبِه الذي كان عليه».
[صحيح] - [حديث أبي قتادة: متفق عليه. حديث جابر: رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خەو بینینی چاک، لە ریوایەتێکی تردا: خەو بینینی باش وخۆش (الرُّؤْيَا) لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی خراپ وناخۆش (الحُلُمُ) لە لایەن شەیتانەوەیە، هەرکەسێک خەوێکی بینی کە پێی ناخۆش بوو ئەوا باسی سێ جار تف بکاتە لای چەپی، وپەنا بگرێتە خوای گەورە لە شەیتان، چونکە ئەگەر وا بکات ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت». ولە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێک لە ئێوە خەوێکی بینی کە پێی ناخۆش بوو، ئەوا با سێ جار تف بە لای چەپیدا بکات، وپەنا بگرێتە خوای گەورە لە شەیتان سێ جار، وبا خۆی بکاتە سەر لایەک پێچەوانەی ئەو لایەی کە لە سەری خەوتبوو».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات: ئەو خەونانەى کە دوورە لە یاریپێکردنی شەیتان وخەیاڵاتەکانى، ئەوا لەو خەونانەیە کە لە نیعمەتەکانى خواى گەورە بە سەر بەندەکانیەوە، وموژدەیە بۆ ئیمانداران، وبە ئاگاهێنانەوەى غافڵەکانە، وبیرهێنانەوەیە بۆ ئەوانەى پشتیان لەم ئاینە کردووە. ئەو خەونە هەمووی شڵەژان وناخۆشیە لە لایەن شەیتانەوەیە بۆ کاریگەر بخاتە سەر ڕۆحی مرۆڤ وبیترسێنێت، واى لێبکات دڵتەنگ وخەفەتبار بێت ولەوەیە نەخۆش بکەوێت، چونکە شەیتان دوژمنی مرۆڤە حەزی بەو شتانەیە کە مرۆڤ پێی دڵتەنگ دەبێت. ئەگەر مرۆڤ لە خەوندا شتێکی بینی کە پێی ناخۆش بوو یان ترسا یان دڵتەنگ بوو، با ئەو هۆکارانە بگرێتە بەر کە دەبێتە هۆی پوچەڵکردنەوەى پیلانی شەیتان ودوورخستنەوەى وەسوەسەکانى، وچارەسەرەکەى بەم شێوەیە هاتووە لە فەرموودەکەدا: 1/ سێ تف بکات بە لای چەپیدا. 2/ پەنا بە خودا بگرێت لە شەیتانى نەفرین لێکراو، بڵێت: (أعوذ بالله من الشیطان الرجیم) سێ جار، ئەمیش دوورخستنەوەى شەڕ وخراپەی. 3/ ئەگەر لە سەر لای چەپ بوو خۆی بکات لای ڕاست، وئەگەر لای ڕاست بوو خۆی بکات لای چەپ. ئەگەر ئەم هۆکارانەى گرتە بەر ئەوا هیچ شتێک زیانی پێناگەیەنێت بە ئیزنی خواى گەورە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر