عَنْ حُذَيْفَةَ بْنِ اليَمَانِ رَضيَ اللهُ عنه:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ إِذَا أَرَادَ أَنْ يَنَامَ وَضَعَ يَدَهُ تَحْتَ رَأْسِهِ، ثُمَّ قَالَ: «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ».
[صحيح] - [رواه الترمذي] - [سنن الترمذي: 3398]
المزيــد ...
لە حوزەیفەی کوڕی یەمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە بخەوێت، دەستی دەخستە ژێر سەری، پاشان دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ قِنِي عَذَابَكَ يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ». «واتە: خودایە؛ لە سزای خۆت بمپارێزە لەو ڕۆژەى بەندەکانت كۆ دەكەیتەوە یان زیندوو دەکەیتەوە».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە - نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە] - [سنن الترمذي - 3398]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بیویستایە لە شوێنی خۆی بخەوێت، دەستی ڕاستی ڕادەخست ودەیخستە ژێر گۆنای ڕاستی، ودەیفەرموو: «اللَّهُمَّ:خودایە»؛ پەروەردگارم، «قِنِي:بمپارێزە»؛ ودوورم بخەرەوە لە، «عَذَابَكَ:سزای خۆت»؛ ئازاردانت، «يَوْمَ تَجْمَعُ أَوْ تَبْعَثُ عِبَادَكَ:لەو ڕۆژەى بەندەکانت كۆ دەكەیتەوە یان زیندوو دەکەیتەوە»؛ بۆ لێپرسینەوە لە ڕۆژی قیامەتدا.