عن شكل بن حميد رضي الله عنه قال: قلت: يا رسول الله، عَلِّمْنِي دعاء، قال: (قل: اللهم إني أعوذ بك من شر سمعي، ومن شر بصري، ومن شر لساني، ومن شر قلبي، ومن شر مَنِيِّي).
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە شەکەل کوڕی حومەیدەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، نزایەکم فێر بکە، فەرمووی: بڵێ: (اللهم إني أعوذ بك من شر سمعي، ومن شر بصري، ومن شر لساني، ومن شر قلبي، ومن شر منيي)، واتە: (خودایە، من پەنا بە تۆ دەگرم: لە شەڕی بیستنم ولە شەڕی بینینم ولە شەڕی زمانم ولە شەڕی دڵم ولە شەڕی مەنیم)».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا شەکەل کوڕی حومەید -ڕەزاى خواى لێبێت- دەچێت بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ داواکردنی خێری دونیا ودواڕۆژ، ئەو نە داواى چێژێکی کاتی فەوتاو وکاتی دونیای کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ونە دواى چنگێک پارەی کرد، ونە داواى بڕێک خواردنی کرد، بەڵام چوو داواى نزای کرد، دەیەوێت پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی فێر بکات کە سوودی هەبێت بۆ دینداری وبۆ دونیاشی، ئەمەیە هەقیقەتی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە داوای فەزڵ وڕازی بوون لە خواى گەورە دەکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کرد بۆ ئەم نزا مەزنە، پێی فەرموو بڵێ: (اللهم إني، واتە: خودایە من): پاڕانەوە وداواکردنە لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بە ناوێک کە هەموو ناوە جوانەکانى خودای لە خۆ گرتووە (الله). (أعوذ بك من شر سمعي، واتە: من پەنا بە تۆ دەگرم لە شەڕی بیستنم): پەنا: واتا داواى پاراستنم لە تۆ دەکەم ئەی خودا لە شەڕ وخراپەی بیستنم، ئەمیش بیستن وگوێگرتن بۆ حەرامکراوەکان دەگرێتەوە وەکو بیستنی: شاهێدی وقسەی درۆ، وقسەی کوفر وبوهتان، وگاڵتەکردن بە ئیسلام وهەموو حەرامکراوەکانى تر کە پەیوەندی بە بیستنەوە هەیە. (ومن شر بصري، واتە: ولە شەڕی بینینم): ئەمیش بینینی حەرامکراوەکان دەگرێتەوە وەکو: سەیرکردنی فلیمە ڕووتەکان، ودیمەنە قێزەوەنەکان. (ومن شر لساني، واتە: ولە شەڕی زمانم): واتە لە هەموو قسەیەکی حەرام کە لە دەمەوە دەردەچێت وەکو شاهێدی دانی درۆ، وجوێندان، ونەفرەت کردن، وگاڵتەکردن بە ئیسلام ومسوڵمانان، یان قسەکردن لە شتێکدا کە پەیوەندی بە تۆوە نەبێت، یان وازهێنان لە قسەکردن لە شتێک کە پەیوەندی بە تۆوە هەبێت. (ومن شر قلبي، ولە شەڕی دڵم) : ئەمیش ئەوە دەگرێتەوە کە مرۆڤ دڵی پڕ بکات لە جگە لە یادی خودا -سبحانه وتعالى-، یان ئەوەتا پەنا بباتە جگە لە خواى گەورە لە پەرستنەکانى دڵدا وەکو ڕەجا وتکا کردن وترس، وبە مەزندانان، یان واز لە تایبەتکردنی پەرستنەکانی دڵ بهێنێت کە دەبێت تەنها بۆ الله بێت -سبحانه وتعالى-. (ومن شر منيي، واتە: لە شەڕی منیم): مەنی ئەو ئاوە سپیە لینجەیە کە پاش جیماع کردن دەردەچێت کە بۆنێکی هەیە، ولێرەدا مەبەست ئەوەیە پەنا دەگرم لە شەڕی دامێنم (عورەتم) بەوەى شەهوەتم لە شتێکدا دامرکێنمەوە کە خودا حەرامی کردبێت، یان ببێتە هۆی ئەوەى تووشی ئەنجامدانى پێشەکیەکانى زینا بم وەکو: نەزەر کردن ودەست بەرکەوتن وڕێکردن وپێداگیر بوون، وهاوشێوەى ئەمانە، ئەم نزا پیرۆزە هۆکارە بۆ پاراستنی ئەندامەکان کە نیعمەتن لە لایەن خواى گەورە -سبحانه وتعالى-، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لێرەدا فەرمانى پێکرد کە پەنا بە خودا بگرێت لە شەڕی ئەم نیعمەتانە، وفەرمانى پێنەکرد کە پەنا بە خودا بگرێت لە شەڕی نیعمەتەکە وەکو ئەوەی بڵێت: (أعوذ بالله من سمعي، واتە: خودایە پەنا بە تۆ دەگرم لە بیستنم)، چونکە بەهۆی ئەم نیعمەتانەوە خودا دەپەرستین، بۆیە ئەم نیعمەتانە شەڕی ڕەها نین هەتاوەکو پەنا بگرین لێیان بەڵام پەنا بە خودا دەگرین لەو شەڕ وخراپانەى کە بەهۆیانەوە دەکرێت، وپاراستنیان بەو شێوەیە دەبێت کە دەبێت بزانرێت بۆچی خودا دروستی کردوون، وتاوانیان پێ ئەنجام نەدرێت، و بەهۆیانەوە خراپە بڵاو نەکرێتەوە، چونکە بەندە بەرپرسیارە لە ڕۆژی قیامەتدا بەرامبەر ئەم نیعمەتانە، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَلَا تَقْفُ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا} [الإسراء: 36] {وشوێن شتێک مەکەوە کە زانیاریت دەربارەی نییە، بەڕاستی گوێ وچاو ودڵ ھەموو ئەوانە (خاوەنەکانیان) بەرپرسیارن لێیان}.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر