عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: قال النبي صلى الله عليه وسلم : «أَفْرَى الفِرَى أن يُرِيَ الرجل عينيه ما لم تَرَيَا».
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خراپترین درۆ ئەوەیە کە پیاو بانگەشەی بینینی شتێک بکات لەکاتێکدا نەیبینیووە».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە خراپترین درۆ ئەوەیە کە مرۆڤ بانگەشەی بینینی شتێک بکات لە کاتی خەودا یان لە کاتی بەئاگابوونیدا لەکاتێکدا درۆ دەکات لەم بانگەشەیە، درۆ کردن لە خەوبینیندا خراپترە لە درۆکردن لە کاتی بەئاگابووندا، چونکە ئەو خەوەى مرۆڤ دەیبینێت وباشە وپێی ئاسوودە دەبێت لە لایەن خواى گەورەیە، ئەگەر بە درۆوە بڵێت خەوێکی باشی بینیووە ئەوا درۆکردنە بەناوی خواى گەورە، بەڵام خەوی ناخۆش لە شەیتانەوەیە، وقسەی نەفسە؛ وئەمیش حەرامکراوە، بەشێوەیەکی گشتی نەهی کراوە لە درۆ کردن بۆ بانگەشەکردنی بینینی شتێک کە ڕاست نییە ولە هەقیقەتدا ڕووی نەداوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر