+ -

عن عبد الله بنِ عمر رضي الله عنهما أن عمرَ بْن الخطاب رضي الله عنه قال: ((يا رسول الله، أّيَرقُدُ أَحَدُنا وهو جُنُب؟ قال: نعم، إِذَا تَوَضَّأ أَحَدُكُم فَليَرقُد)).
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ئایا یەکێک لە ئێمە بخەوێت بە لەشگرانیەوە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر یەکێکتان دەستنوێژی گرت ئەوا با بخەوێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

عومەری کوڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد: ئەگەر کەسێک لە سەرەتای شەو تووشی لەشگرانی بوو، بەهۆی چوون بۆ لای خێزانەکەی ئەگەرچیش مەنی دەرنەچووبێت یان تووشی لەشگرانی بوو، ئایا دەبێت بە لەشگرانیەوە بخەوێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووخسەتی پێیان دا بە خەوتن بە لەشگرانیەوە؛ بەڵام بە مەرجێک کە دەستنوێژ بگرێت بۆ ئەوەی لەم دەستنوێژشکانە گەورە(الحدث الأكبر)ە کەم بکاتەوە بە دەستنوێژگرتن ولە پاش ئەمەوە ئاساییە کە بخەوێت بە لەشگرانیەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر