1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە با بچووک سەلام لە گەورە بکات، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: "لِيُسَلِّمِ الصغيرُ على الكبيرِ، والمارُّ على القاعدِ، والقليلُ على الكثيرِ" وفي رواية: "والراكبُ على الماشي".

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە، وکۆمەڵێکی کەمتر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) سەلام لە کۆمەڵێکی زۆرتر بکات». ولە گێڕانەوەیەکدا: «وئەو کەسەی سواریە سەلام لەو کەسە بکات کە ڕێدەکات».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە سونەت وموستەحەب ڕووندەکاتەوە لە ڕیزبەندی ئادابی سەلامکردن، چوار جۆری ڕوونکردەوە: 1/ با بچووک سەلام لە گەورە بکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) ئەمیش وەکو ڕێزلێگرتنێک. 2/ وئەوەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە بکات کە دانیشتووە؛ چونکە وەکو ئەوە وایە بەرەو ڕووی بێت. 3/ وکۆمەڵێکی زۆر (لە ڕوانگەی ژمارەوە) کە فەزڵ ومافیان زیاترە لەسەر کۆمەڵێکی کەمتر، باشتر وایە کۆمەڵە کەمترەکە (لە ڕوانگە ژمارەوە) سەرەتا سەلام بکات. 4/ ئەو کەسەی سواریە جا سواری هەرشتێک بێت؛ فەزڵ ونیعمەتێکی پێبەخشراوە بۆیە بەهۆی ئەمەوە وەکو سوپاسگوزاریەک بەرامبەر ئەم نیعەمەتەی خواى گەورە وسادە بوونێک پێویستە ئەو سەرەتا سەلام بکات لەو کەسەی ڕێدەکات یان دانیشتووە یان جۆری سواریەکە کەمترە لەوەى خۆی. ئەمە سونەتە بەڵام ئەگەر پێچەوانە بوویەوە بۆ نمونە ئەگەر کەسێکی گەورە سەلام بکات لە کەسێکی بچووک (لە ڕوانگەى تەمەنەوە) یان پێچەوانە بوونەوەى هەر خاڵێکی تر لەوانەى پێشوو ئەوا ئاساییە ودروستە بە تایبەت ئەگەر کەسی یەکەم ئەم سونەتانە نەزانێت یان لە بیری بچێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا