عن ابنِ عمرَ رضي الله عنهما ، قال: مَرَرْتُ على رسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم وفي إِزَارِي اسْتِرْخَاءٌ، فقال: «يا عبدَ اللهِ، ارْفَعْ إِزَارَكَ» فَرَفَعْتُهُ ثم قال: «زِدْ» فَزِدْتُ، فما زِلْتُ أَتَحَرَّاهَا بَعْدُ، فقال بعضُ القَوْمِ: إلى أين؟ فقال: إلى أَنْصَافِ السَّاقَيْنِ.
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: بە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بووم وئیزارەکەم* هەندێک شۆڕ بوو، فەرمووی: «ئەی عبداللە، ئیزارەکەت بەرز بکەرەوە»، منیش بەرزم کردەوە، پاشان فەرمووی: «زیاتر (بەرزی بکەرەوە)»، منیش زیاتر بەرزم کردەوە، لەو کاتەوە ئەوە ئەنجامدەدەم، هەندێک خەڵک ووتیان: هەتاوەکو کوێ (بەرزی دەکەیتەوە)؟ ووتی: هەتاوەکو نیوەى ساقەکان**. *(ئیزار: ئەو جلەیە کە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهاوشێوەکانیان)، **(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان وقاپەڕەقەکان -قولەپێکان- پێکەوە دەبەستێتەوە)
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

عبداللەی کوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: بە لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- تێپەڕ بووم وئیزارەکەم* هەندێک شۆڕ بوو، واتا لە خوارەوەى قولەپێکانی بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (ئەی عبداللە، ئیزارەکەت بەرز بکەرەوە)، منیش بەرزم کردەوە هەتاوەکو ئاستی قولەپێکان یان نزیکی قولەپێکان، پاشان فەرمووی: (زیاتر -بەرزی بکەرەوە-)؛ چونکە ئەمە لە ڕووی تەقواداریەوە باشتر وپاکتر بۆ جلەکەت، منیش زیاتر بەرزم کردەوە هەتاوەکو نیوەی ساق**، لەو کاتەوە ئەوە ئەنجامدەدەم؛ ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی سونەت وشوێنکەوتنی فەرمانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، هەندێک خەڵک ووتیان: کۆتایی بەرزکردنەوەى جلەکەت هەتاوەکو کوێ بوو کە فەرمانت پێکرا بوو؟ ووتی: هەتاوەکو نیوەى ساقەکان. *(ئیزار: ئەو جلەیە کە لە نیوەى خوارەوەى لاشە لەبەر دەکرێت وەکو شەڕواڵ وپانتۆڵ وهاوشێوەکانیان)، **(ساق: ئەو ئێسکە درێژەیە کە ئەژنۆکان وقاپەڕەقەکان -قولەپێکان- پێکەوە دەبەستێتەوە)

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر