عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: « يُسَلِّمُ الراكِبُ على الماشي، والماشي على القاعد، والقليلُ على الكثير».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی کە سوارییە سەلام لە ئەو کەسە دەکات کە ڕێ دەکات، وئەو کەسەی کە ڕێ دەکات سەلام لە ئەو کەسە دەکات کە دانیشتووە، وکەم سەلام لە زۆر دەکات».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

لە فەرموودەیەدا باسی ئەوانە دەکات کە دەبێت سەرەتا سەلام بکەن: 1/ کەسی سواری (سواری ئاژەڵ یان ئۆتۆمۆمبێل یان هەرشتێکی تر) سەلام لەو کەسە دەکات کە ڕێدەکات، سەلامکردن لە لایەن ئەمەوە بەڵگەیە لەسەر دەربڕینی سادەیی (تواضع) بەرامبەر برای مسوڵمانی چونکە لە شوێنێکی بەرزتردایە، وئەمەیش دەبێتە هۆی دروستبوونی خۆشەویستی وتەبایی لە نێوانیان. 2/ ئەو کەسەی ڕێدەکات سەلام لەو کەسە دەکات کە دانیشتووە، وئەمەیش هاوشێوەی ئەوەیە کە کەسێک دەچێتە ناو ماڵێکەوە وسەرەتا سەلام دەکات، ودانایی وحیکمەتی تر: ئەو کەسەی دانیشتووە لەوەیە قورس بێت بەلایەوە هەستێت وسەلام لە هەموو ئەوانە بکات کە بەلایدا تێپەڕ دەبن؛ بۆیە دەستپێکردنی سەلامی لەسەر لادراوە ئەمیش بۆ لابردنی ناڕەحەتی. 3/ سەلامکردنی کۆمەڵێکی ژمارە کەم لە کۆمەڵێکی کە ژمارەیان زیاترە وئەمیش وەکو دەربڕینی ڕێز بۆ ئەم کۆمەڵە زۆرە. 4/ منداڵ (یان تەمەنی کەمتر) سەلام لە گەورە (یان تەمەنی گەورەتر) دەکات؛ چونکە گەورە مافی هەیە لەسەر منداڵ ومسوڵمان هەتا تەمەنی گەورەتر بێت دەبێت ڕێزی زیاتر بگیرێت. بەڵام ئەگەر ئەو کۆمەڵەی ژمارەیان کەمە ئاگایان لێنەبوو وسەلامیان نەکرد؛ ئەوا دەبێت زۆرەکە سەلام بکەن، وئەگەر تەمەن بچوکەکە ئاگای لێنەبوو؛ ئەوا دەبێت تەمەن گەورەکە سەلامی لێبکات، بۆ ئەوەی سونەت جێبەجێ بکرێت وپشتگوێ نەخرێت. وئەمەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- باسیکردووە مانای ئەوە نیە ئەگەر گەورە سەلام لە بچووک بکات حەرامە، بەڵام ماناکەی ئەوەیە: کە باشتر وایە بچوک سەلام لە گەورە بکات، ئەگەر بچوکەکە سەلامی نەدا ئەوا با گەورەکە سەلام بدات، لە فەرموودەیەکدا هاتووە: (إن أولى الناس بالله من بدأهم بالسلام)، واته: (ئەوانەی سەلام دەکەن لە سەرەتادا ئەوانە شایستەترن بە فەزڵ وبەخشینەکانی خوای گەورە). بەم شێوەیە ئەگەر دووان بە یەک بگەن، ئەوەیان کە شایەنی پاداشتی زیاترە؛ ئەوەیانە کە سەرەتا سەلام دەکات، لە فەرموودەیەکی تردا هاتووە: (وخيرهما الذي يبدأ بالسلام)، واته: (خێرترینیان ئەوەیە کە سەرەتا سەلام دەکات).

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر