+ -

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها قَالَت:
كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا أَتَى الْمَرِيضَ يَدْعُو لَهُ قَالَ: «أَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 2191]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشی بكردایە؛ نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: «اأَذْهِبِ الْبَاسَ، رَبَّ النَّاسِ، وَاشْفِ أَنْتَ الشَّافِي، لَا شِفَاءَ إِلَّا شِفَاؤُكَ، شِفَاءً لَا يُغَادِرُ سَقَمًا». واتە: «ئەم ناڕەحەتیە لاببە، ئەی پەروەردگاری خەڵکی، وشیفا بنێرە تەنها تۆ شیفا بەخشیت -الشافي-يت، هیچ شیفایەک نییە جگە لە شیفا بەخشینی تۆ نەبێت، شیفایەك كە هیچ نەخۆشیەک نەهێڵێت».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 2191]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر سەردانی نەخۆشێكی بكردایە نزای بۆی دەكرد ودەیفەرموو: خودایە (أذْهِب:لایببە)؛ ومەیهێڵە، (البَأسَ:ئەم ناڕەحەتیە)؛ ونەخۆشیە توندە، (رَبَّ النَّاسِ:پەروەردگاری خەڵكی)؛ وخوڵقێنەر وپەروەرێنەریان، (اشْفِ:شیفا بنێرە)؛ بۆ ئەم نەخۆشە، (أنْتَ:تۆ)؛ پاك وبێگەردیت، (الشَّافِي:شیفا بەخشیت)؛ وداوات لێدەكەم بەناوی -الشافي-یت، (لاَ شِفَاءَ:هیچ شیفایەك)؛ نییە بۆ ئەم نەخۆشە، (إِلاَّ شِفاؤكَ:مەگەر شیفای تۆ نەبێت)؛ وئەو سەلامەتی وعافیەتەی تۆ ئەیبەخشیت، (شِفَاءً:شیفایەك)؛ بە ڕەهایی، (لاَ يُغَادِرُ:نەیهێڵێت)؛ ونەمێنێتەوە، (سَقماً:هەر نەخۆشیەك)؛ لە نەخۆشیەكانی تر.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شیفابەخش (الشافي) تەنها اللە یە -عز وجل-، وسەبارەت بە پزیشك ودەرمان تەنها هۆكارن وسوود وزیانیان نییە مەگەر بە ڕوخسەتپێدانی الله.
  2. سەردانیکردنی نەخۆش لە مافەکانە لە نێوان مسوڵمانان، کەسی نزیک وخزم مافیان شایستەترە لەم بابەتەدا.
  3. هاندانی ئەو كەسەیە كە سەردانی نەخۆش دەكات بۆ ووتنی ئەم نزا پیرۆزە كە لە سونەتدا هاتووە.
  4. چارەسەر وەرگرتن بە ڕوقیەی شەرعی لە قورئان ونزای پیرۆز؛ لە ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، وئەگەر نەخۆش بكەوتایە ڕوقیەی بۆ خۆی دەكرد، هەروەها ڕوقیەی بۆ خێزانی وخەڵكی تریش دەكرد ئەگەر هەستیان بە ئازارێك بكردایە.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: هەڵە تێگەیشتنێك هەیە سەبارەت بە كۆكردنەوەی تێگەیشتن لە نێوان: نزا كردن بۆ نەخۆش بۆئەوەی شیفا بدرێت -و- ئەوەی لە نەخۆشیەكەدایە لە كەفارەتی گوناهەكان وپاداشت؛ بەو پێیەی لە فەرموودەكاندا هاتووە، وەڵام: نزا كردن پەرستنە، وپێچەوانەی پاداشت وكەفارەت نییە؛ چونكە ئەمانە ڕوودەدەن لە سەرەتای نەخۆشیەكەدا بە ئارامگرتن لەسەری، نزاكار لە نێوان دوو چاكەیە: یان ئەوەتا مەبەستی دێتە دی، یان ئەوەتا قەرەبوو دەكرێتە بە هەندێك سوود یان دوورخستنەوەی هەندێك زیان، وهەمووی لە فەزڵ وبەخشینی الله یە -سبحانه وتعالی-.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر