عن أنس رضي الله عنه مرفوعاً: «عليكم بالدُّلْجَة، فإن الأرض تُطْوَى بالليل».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە».

صەحیحە ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئومەتەکەى دەکات بەوەى لە شەودا سەفەر بکەن، چونکە (ڕێگاکانى) زەوی لە شەودا پوخت دەبێتەوە؛ بۆیە ئەو دووریەی لە شەودا دەیبڕێت لە ڕۆژدا ناتوانێت بیبڕێت، چونکە ئاژەڵ لە شەودا بەهێزترە بۆ ڕۆیشتن و کەش وهەوا فێنکترە، وئەگەر هێز وپشووی پێویستی وەرگرت لە ڕۆژدا ئەوا ڕۆیشتنی خێراتر دەبێتەوە، و بەهەمان شێوە مرۆڤ لە شەودا تواناى ڕۆیشتنی زیاترە بەهۆی فێنکی کەش وهەواوە، وبۆ ئۆتۆمبێلیش بەهەمان شێوە گەرمی بزوێنەرەکانى کەم دەبێتەوە وئەمیش وا دەکات ئاسانتر ڕێگاکان ببڕێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا