عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما مرفوعاً: نهى رسول الله صلى الله عليه وسلم أن يُسَافَرَ بالقرآن إلى أرض العدو.
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوری عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە: لە سەفەرکردن لەگەڵ قورئان بەرەو خاکی دوژمن».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە کە قورئان ببرێت بۆ خاکی دوژمن ولە سەفەردا لەگەڵ مسوڵمان بێت لە خاکی کافرەکاندا، چونکە ئەوان باوەڕیان بە ئاینی ئیسلام نییە بۆیە ئەمیش وا دەکات کە بێڕێزی بکەن بەرامبەر بە قورئانی پیرۆز، وئەگەر زۆرینەى گومان ئەوە بوو کە قورئانی پیرۆز سەلامەت بێت لە بێڕێزی کردن بەرامبەری؛ ئەوا دروستە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا تامیلی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر