عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «السفر قطعة من العذاب، يمنع أحدكم طعامه وشرابه ونومه، فإذا قضى أحدكم نَهْمَتَهُ من سفره، فليُعَجِّلْ إلى أهله».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار، ڕێگریتان لێدەکات لە خواردن وخواردنەوە وخەوتن، ئەگەر یەکێکتان ئەوە مەبەستی بوو لە سەفەرەکەى بەدەستیهێنا؛ با خێرا بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەى».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

(سەفەرکردن پارچەیەکە لە ئازار) واتە بەشێکە لە ناڕەحەتی، ومەبەست لە ئازار لێرەدا بەهۆی ئەو ناڕەحەتی بوونەیە کە مرۆڤ تووشی دەبێت لە کاتی سەفەردا؛ لە سواربوون وڕێکردن ودانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر بێ جوڵانەوە. (ڕێگریتان لێدەکات لە خواردن وخواردنەوە وخەوتن): واتە وەرگرتنی چێژ وخۆشی کامڵ لە مرۆڤ قەدەغە دەکات؛ بەهۆی ناڕەحەتی وماندووبوون وئازار وچەشتنی ساردی وگەرمی وترس وجیابوونەوەی خێزان وهاوڕێ وزبری بژێوی، وکەسی ڕێبوار (موسافیر) بەردەوام سەرقاڵە، بە ئارامی ناتوانێت خواردن وخواردنەوە بخوات وبخەوێت وەکو ڕۆژانی ئاسایی بەتایبەت ئەگەر کارێکی پێویستی لەسەر بێت کە دەبێت جێبەجێی بکات، وئەگەر ئەوەى مەبەستی بوو لە سەفەرەکەى بەدەستیهێنا وجێبەجێی کرد؛ ئەوا با خێرا بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەکەى بۆ ئەوەى پەروەردەیان بکات وچاودێریان بێت وجگە لەمانەش.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر