عن علي بن أبي طالب رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «البَخِيلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ، فَلَمْ يصَلِّ عَلَيَّ».
[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد والنسائي في الكبرى وهو عندهم من حديث الحسين بن علي مسندًا، وذكر النسائي أنه من حديث علي بن أبي طالب مرسلا]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاواتم لەسەر نەدات».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(ڕەزیل): واتە کەسی چروک کە ناتوانێت هیچ خێرێک بکات، (ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باس بکرێت): واتە ناوى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ببیستێت ولە کۆڕ ودانیشتنێکدا باسبکرێت، (بەڵام سەڵاواتم لەسەر نەدات): چونکە سەڵاوات نەدانى نیشانەى ڕەزیلی وخۆگرتنەوەیە لە خێر وچاکە کردن وجێبەجێهێنانی مافێکی لەسەر خۆی قەدەغەکردووە کە پێویستە لەسەری جێبەجێی بکات، وهەروەها نەیتوانى ببێتە هۆی ئەوەى کە خواى گەورە دە سەڵاواتی لەسەر بدات؛ ئەویش بە هۆی سەڵاواتدانێکی خۆی لە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وەکو کەسێک وایە کە حەز بە بەخشین نەکات؛ بۆ ئەوەى پێی نەبەخشرێت، وڕەزیلی لە سەڵاواتدان لێرەدا چوێنراوە بە ڕەزیلی لە بەخشینی داهات وسامان بۆ خێر وچاکەکردن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر