عن عمرو بن عوف الأنصاري رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم بعث أبا عبيدة بن الجراح رضي الله عنه إلى البحرين يأتي بِجِزْيَتِهَا، فَقدِم بمالٍ من البحرين، فسمعت الأنصار بقدوم أبي عبيدة، فَوَافَوْا صلاة الفجر مع رسول الله صلى الله عليه وسلم فلما صلى رسول الله صلى الله عليه وسلم انصرف، فَتَعَرَّضُوا له، فتَبسَّم رسول الله صلى الله عليه وسلم حين رآهم، ثم قال: «أَظُنُّكُمْ سَمِعتم أن أبا عبيدة قَدِم بشيءٍ من البحرين؟» فقالوا: أجل، يا رسول الله، فقال: «أبشروا وأمِّلوا ما يَسُرُّكُم، فوالله ما الفَقرَ أخشى عليكم، ولكني أخَشى أن تُبْسَط الدنيا عليكم كما بُسِطَت على من كان قبلكم، فتَنَافسوها كما تَنَافسوها، فَتُهْلِكَكُم كما أهْلَكَتْهُمْ».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...
لە عەمروی کوڕی عەوفى ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەبو عوبەیدەى جەڕاحی نارد بۆ بەحرەین -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆ کۆکردنەوەى جزیە (سەرانە)، هەندێک سامانی هێنا لە بەحرەینەوە، وئەنساڕ بیستیان کە ئەبو عوبەیدە گەڕاوەتەوە، کۆبوونەوە بۆ ئەنجامدانى نوێژی بەیانی لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی کرد؛ ڕۆیشت، ئەوانیش خۆیانیان نیشاندا بە ئاماژەکردن بێ قسەکردن، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- بزەیەکی کرد کاتێک بینیانی، وپاشان فەرمووی: «پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت؟»، ئەوانیش ووتیان: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا، فەرمووی: «موژدەتان لێبێت، هیواتان بەو شتە هەبێت کە دەبێتە هۆی ڕازی بوونتان، والله لە هەژاری ناترسم لەسەرتان، بەڵکو دەترسم لەوەى دونیا لەسەرتان فراوان بێت (سامانتان زۆر بێت) هەروەکو چۆن لەسەر ئەوانەى پێشووتر فراوان بوو، وکێبڕکێی لەسەر بکەن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێش ئێوە کێبڕکێیان لەسەر کرد، بۆیە بەهۆیەوە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێش ئێوەش بەهۆیەوە تیا چوون».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەبو عوبیدەى نارد -ڕەزاى خواى لێبێت- بۆ بەحرەین بۆ ئەوەى باج (جزیە) کۆ بکاتەوە، وکاتێک ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە بۆ مەدینە وئەنساڕ ئەمەیان بیست، هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ولە لای کۆبوونەوە لە نوێژی بەیانیدا، وکاتێک نوێژ تەواو بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕۆیشت، ئەوانیش خۆیانیان نیشاندا بە ئاماژەکردن بێ قسەکردن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بزەی کرد چونکە ئەوان دڵیان خۆشە ودەیانەوێت هەندێک لەو پارەیان پێبدرێت بۆیە پێیانی فەرموو: (پێم وابێت بیستتان کە ئەبو عوبەیدە گەڕایەوە لە بەحرەین لەگەڵ هەندێک شت؟)، ووتیان: بەڵێ، ئەوەمان بیستووە وهاتووین بۆئەوەى بەشی خۆمان وەربگرین، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی پێدان بەوەى ئاسوودە بن، وپێیانی فەرموو کە ئەو ناترسێت لەوەى هەژار بن؛ چونکە هەژار لە زۆر حاڵەتدا نزیکترە لە هەق وڕاستی زیاتر لە دەوڵەمەند، بەڵکو لەسەریان دەترسێت لەوەى موڵکی دونیایان بەسەردا بکرێتەوە؛ بۆیە تیا بچن وکێبڕکێی یەکتر بکەن، بۆیە لەو کاتەدا مرۆڤ هەرچەندێکی دەستبکەوێت ئەوا زیاتری دەوێت بەهەر شێوەیەک حەڵاڵ یان حەرام بێت، بێگومان ئەم کێبڕکێیە لەسەر دونیا شتێکی ناشیرینە ونەهی لێکراوە چونکە دەبێتە هۆی پەیوەست بوو بە ڕازاوەیی دونیا ودوور کەوتنەوە لە کردەوە کردن بۆ قیامەت، بۆیە ئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى کە تیا بچن هەروەکو چۆن ئەوانەى پێشووتر تیاچوون بەهۆی کێبڕکێ کردن لەسەر دونیا.