+ -

عَنْ سَعْدِ بنِ أبي وَقَّاصٍ رَضيَ اللهُ عنه قَالَ:
كُنَّا عِنْدَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقَالَ: «أَيَعْجِزُ أَحَدُكُمْ أَنْ يَكْسِبَ، كُلَّ يَوْمٍ أَلْفَ حَسَنَةٍ؟» فَسَأَلَهُ سَائِلٌ مِنْ جُلَسَائِهِ: كَيْفَ يَكْسِبُ أَحَدُنَا أَلْفَ حَسَنَةٍ؟ قَالَ: «يُسَبِّحُ مِائَةَ تَسْبِيحَةٍ، فَيُكْتَبُ لَهُ أَلْفُ حَسَنَةٍ، أَوْ يُحَطُّ عَنْهُ أَلْفُ خَطِيئَةٍ».

[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2698]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وفەرمووی: «ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟!»، یەکێک لەوانەى دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟ ئەویش فەرمووی: «سەد جار تەسبیح دەکات؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە».

[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2698]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لە هاوەڵانی كرد: ئایا هیچ یەکێکتان ناتوانێت لە هەموو ڕۆژێکدا هەزار چاکە بەدەست بهێنێت؟! یەکێک لەوانەى لەگەڵی دانیشتبوون پرسیاری لێكرد: چۆن مرۆڤ دەتوانێت بەم ئاسانییە هەزار چاکە بەدەست بهێنێت لە ڕۆژێكدا؟ ئەویش فەرمووی: دەڵێت: (سبحان الله) سەد جار؛ هەزار چاکەى بۆ دەنووسرێت، چونكە چاكە پاداشتەكەی بە دە هێندەیە، یان هەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان؛ چونكە پەیژەن بۆ بەرزبوونەوە لە بەندایەتیدا.
  2. فەزڵ وپاداشتی تەسبیح وزیكر كردن، وئەم كردەوە ئاسانە نابێتە هۆی هیچ ناڕەحەتیەك لەسەر مرۆڤ، وبەهۆیەوە ئەم پاداشتە مەزنە بەدەست دەهێنێت.
  3. پەلەکردنی ودەستپێشخەری هاوەڵان بۆ ئەنجامدانى کردەوە خێر وچاکەکان بەبێ دواکەوتن.
  4. چەندەها جاربوونی چاکەکان بۆ دە هێندە، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {مَنْ جَاءَ بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ عَشْرُ أَمْثَالِهَا} [الأنعام: 160] واتە: {ھەر کەسێک چاکە بکات ئەوە (لەڕۆژی دواییدا) دە ھێندەی چاکەکەی پاداشتی بۆ ھەیە}، وئەمە کەمترین بڕی چەندەها جار بوونە، ئەگەر نا گێڕانەوە هاتووە کە لەوەیە چاکە هەتاوەکو حەوت سەد هێندە زیاد بێت.
  5. لە هەندێك گێڕانەوەدا لە جیاتی (یان:أو) پیتی (و) هاتووە؛ كاتێك دەفەرموێت: (یان هەزار خراپەی...)، قاری دەڵێت: لەوەیە (و) بە مانای (یان:أو) بێت بۆیە هیچ پێكدادانێك نییە لە نێوان دوو گێڕانەوەكەدا، مانای ئەمەیە: ئەوەی بیڵێت هەزار چاكەی بۆ دەنووسرێت، ئەم چاكەیە هەندێكی گوناهی لەسەر دەسڕێتەوە وهەندێكی تری پاداشتی پێدەستدەكەوێت، ولەوەیە (یان:أو) بە مانای (و) بێت یان بە مانای (بەڵكو) بێت بۆیە لەم حاڵەتەتدا هەردووكیانی پێكەوە پێدەبەخشرێت وفەزڵ وبەخشندەیی الله لەمە فراوانترە، واتا هەزار چاكەی بۆ دەنووسرێت وهەزار خراپەی لەسەر دەسڕێتەوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر