عن أنس رضي الله عنه قال: إنْ كانَتْ الأَمَةُ من إمَاءِ المدينةِ لتَأخُذُ بيدِ النبيِّ صلى الله عليه وسلم فَتَنْطَلِقُ بِهِ حيثُ شَاءتْ.
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «کچە بەندەیەکی* لە کچە بەندەکانی مەدینە دەستی پێغەمبەری دەگرت -صلى اللە علیە وسلم- ودەیبرد بەرەو هەر شوێنێک بیویستایە». *(کچە بەندە: مەبەست خزمەتکار وکۆیلەکانە کە پێی دەووترێت -أَمة-)
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە سادەیی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسدەکات؛ ئەو بەڕێزترین وباشترینی بوونەوەرە خودا دروستی کردبێت، کچە بەندەیەک (ئەمەیەک) لە کچە بەندەکانى مەدینە دەهات بۆ لای ودەستی دەگرت ودەیبرد بۆ هەر شوێنێک بیویستایە بۆئەوەی یارمەتی بدات بۆ جێبەجێکردنی پێداویستیەکانى، ئەمە بەڕێزترین بوونەوەرە وناڵێت بەم ئەمەیە بۆ کوێ دەمبەیت، یان بڵێت: بڕۆ بۆ لای یەکێکی تر، بەڵکو لەگەڵی دەڕۆیشت بۆئەوەى پێداویستیەکانى بۆ جێبەجێ بکات، لەگەڵ ئەمەشدا خواى گەورە زیاتر شکۆداری کرد وبەرزی کردەوە -صلى الله علیه وسلم-، تێبینی: مەبەست لە دەستگرتن ئەوە نییە کە دەستی کچە بەندە بەر دەستی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوت بەڵکو مەبەست ئەوەیە لەگەڵی دەڕۆیشت بۆ هەر شوێنێک بیویستایە ئەمیش وەکو ئەوە وایە دەستی گرتبێت، ئەم فەرموودەیە سادە بوونی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەردەخات لە چەند ڕوانگەیەکەوە؛ کچە بەندەیەک (ئەمەیەک) بوو نەک کوڕ بێت، وهەروەها بەندە (کۆیلە) بوو نەک ئازاد بێت، ئینجا هەر ئەمەیەک بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان