1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا لەگەڵ كێ چاكەكار وئەمەكدار بم؟ فەرموودی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان خزمە نزیکەکانت لە نزیکترینەوە هەتا هەموویان

عَنْ بَهْزِ بْنِ حَكِيمٍ عَنْ أَبِيهِ عَنْ جَدِّهِ قَالَ:
قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ: مَنْ أَبَرُّ؟ قَالَ: «أُمَّكَ، ثُمَّ أُمَّكَ، ثُمَّ أُمَّكَ، ثُمَّ أَبَاكَ، ثُمَّ الْأَقْرَبَ فَالْأَقْرَبَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە بەهزی کوڕی حەکیمەوە لە باوکییەوە لە باپیریەوە دەڵێت:
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا لەگەڵ كێ چاكەكار وئەمەكدار بم؟ فەرموودی: «دایکت، پاشان دایکت، پاشان دایکت، پاشان باوکت، پاشان خزمە نزیکەکانت لە نزیکترینەوە هەتا هەموویان».

(حەسەن - باش) (أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 5139

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردەوە لە پێشترین کەسێک باش بین بۆی وخزمەتی بکەین وجوانترین مامەڵەی لەگەڵ بکەین وبەردەوام خزمەتی بکەین: بریتیە لە دایک، پاشان جەختی لەسەر مافی دایک کردەوە لە پێش کەسانی تر و سێ جار دووبارەی کردەوە؛ لەبەر گرنگی فەزڵی بەسەر هەموو خەڵکیدا بەبێ جیاوازی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی لە ڕوونکردنەوەی ئەوانەی دوای دایک دێن لە مافیان لەسەرمان: پاشان باوک، پاشان نزیکترین لە خزمان پاشان نزیکترین تا کۆتایی لە خزمەکانمان، وهەتا نزیکتر بێت مافی لەسەرمان زیاترە و لەپێشترە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لەم فەرموودەیەدا دایک پێش خراوە وپاشان باوک، وپاشان نزیکترینی خزمان وبەم شێوەیە بە پێی نزیکیان لێمانەوە.
  2. ڕونکردنەوەی پێگەی دایک وباوک وبەتایبەتی دایک.
  3. لە فەرموودەکەدا سێ جار دایکی دووبارە کردووەتەوە؛ ئەمەش لەبەر پێگەی دایک وفەزڵی بەسەر مناڵەکانیەوە، ولەبەر زۆری ئەو ناڕەحەتییەی هەڵی دەگرێت ودەیچێژێت لە کاتی دووگیانیدا، ومنداڵ بوون، شیردان، پاشان هاوکاری کردنی باوک لە پەروەردە كرندا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

42 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
ML മലയാളം المليالم
TE తెలుగు التلغو
SW Kiswahili السواحيلية
TA தமிழ் التاميلية
MY မြန်မာ البورمية
TH ไทย التايلندية
PS پښتو بشتو
AS অসমীয়া الأسامية
SQ Shqip الألبانية
SV Svenska السويدية
AM አማርኛ الأمهرية
NL Nederlands الهولندية
GU ગુજરાતી الغوجاراتية
PRS دری الدرية
SR Српски الصربية
RO Română الرومانية
HU Magyar المجرية
MOS Moore الموري
MG Malagasy المالاجاشية
KN ಕನ್ನಡ الكانادا
WO Wolof الولوف
UK Українська الأوكرانية
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية