عن أبي بكر الصديق -رضي الله عنه- قال: ارْقَبُوا محمَّدًا -صلَّى اللهُ عليهِ وسلَّم- فِي أَهلِ بَيتِهِ.
[صحيح موقوفًا على أبي بكر الصديق -رضي الله عنه-.] - [رواه البخاري من قول أبي بكر -رضي الله عنه-.]
المزيــد ...
ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ڕێز بگرن وگرنگی بدەن بە پێغەمبەر ﷺ ئەویش بە ڕێزگرتن وگرنگیدان بە ئەهلی بەیت [بنەماڵە وخێزانی پێغەمبەر ﷺ]».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە
لەم وتەی ئەبو بەکری سدیق -ڕەزای خوای لێبێت- بەڵگەیە لە سەر ئەوەی کە هاوەڵان مافی ئەهلی بەیتی پێغەمبەر ﷺ یان زانیوە وگرنگییان پێیان داوە وڕێزیان لێیان گرتووە، بۆیە ئەوەی لە ئەهلی بەیت بێت ولە سەر ڕێبازی ڕاست بێت کە شوێنکەوتەی سونەتی پێغەمبەر ﷺ بێت؛ ئەوا دوو مافی هەیە: مافی ئیسلام ومافی نزیک بوونی لە پێغەمبەر ﷺ، ولەم وتەیەیشدا دەردەکەوێت کە ئەبو بەکر وهەموو هاوەڵانیش ئەهلی بەیتیان خۆش دەویست وئامۆژگاری خەڵکیان دەکرد کە چاک بن بەرامبەریان.