عن أبي هريرة رضي الله عنه أن النبي صلى الله عليه وسلم قال: « رَغِمَ أنْفُ، ثم رَغِمَ أنْفُ، ثم رَغِمَ أنْفُ من أدرك أبويه عند الكِبر، أحدهما أو كِليهما فلم يدخل الجنة».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا ئەو کەسەی بەهۆی خزمەتکردنی دایک وباوکی نەچێتە بەهەشتەوە یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی پیر بوونیاندا».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

مافی دایک وباوک مەزنە، خوای گەورە لە پاش مافی خۆیەوە باسی کردووە، کە دەفەرموێت: {وَٱعۡبُدُواْ ٱللَّهَ وَلَا تُشۡرِكُواْ بِهِۦ شَيۡـٔٗا وَبِٱلۡوَٰلِدَيۡنِ إِحۡسَٰنٗا} [النساء: 36]، واته: {تەنها خودا بپەرستن، وھیچ شتێک مەکەن بە ھاوبەشی وھەروەھا لە گەڵ دایک وباوکتاندا چاک بن}، ومافی خوای گەورە بریتیە لە پەرستنی بە بێ هیچ هاوبەش وشەریکێک، لە ئایەتەدا خوای گەورە فەرمانی کردووە بە پەرستنی بە بێ هیچ هاوبەش بڕیاردانێک لە پەرستندا ولە پاش ئەمە فەرمانی کردووە بە منداڵەکان کردووە بە چاک بوون لە گەڵ دایک وباوکدا بە قسە وکردەوە؛ وئەمەش بەهۆی ئەوەوەیە کە دایک وباوک مافیان هەیە بە سەر ئەو منداڵانەوە وپەروەردەیانیان کردووە وشەونخونیان کردووە بەهۆیانەوە، وبێگومان پاداشتی چاکەکاری هەر چاکەکارییە. واتای ئەم فەرموودەیە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سێ جار نزای کرد لەسەر ئەو کەسەی کە بگاتە دایک وباوکی لە تەمەنی پیربوونیاندا ونەچێتە بەهەشتەوە بەهۆی خزمەت نەکردنیان وچاکەکار نەبوون بەرامبەریان، چونکە چاکەکاری بەرامبەر دایک وباوک هۆکاری ڕزگاربوونە لە دۆزەخ، وخراپ بوون بەرامبەر دایک وباوک هۆکاری چوونە دۆزەخە ئەگەر خودای گەورە ڕەحمی پێنەکات.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر