عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال:
سَمِعَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ رَجُلًا يَعِظُ أَخَاهُ فِي الْحَيَاءِ، فَقَالَ: «الْحَيَاءُ مِنَ الْإِيمَانِ».  
                        
[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 36]
                        
 المزيــد ... 
                    
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد سەبارەت بە شەرمکردن، ئەویش فەرمووی: «شەرم کردن لە ئیمانەوەیە (لە باوەڕەوەیە)». 
                                                     
                                                                                                    
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 36]                                            
                        پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد بۆئەوەى ئەوەندە شەرمن نەبێت!  پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆیانی ڕوونکردەوە کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وشەرمکردن تەنها خێر وچاکە دەهێنێت.
وشەرمکردن ئەو ڕەوشتە جوانەیە کە دەبێتە هۆی کردنی شتی باش وچاک ودوورکەوتنەوە لەشتی خراپ وناڕەوا.