عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «ليس الشديد بالصُّرَعة، إنما الشديد الذي يملك نفسه عند الغضب».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «کەسی بەهێز ئەوە نییە کە بەهێزە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە نەفسی خۆی دەگرێتەوە لە کاتی توڕە بووندا».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

هێزی ڕاستەقینە هێزی ماسولکە ولاشە نیە، کەسی بەهێز ئەوە نیە کە بەردەوام لە بەرامبەرەکەی دەباتەوە لە زۆرانبازیدا، بەڵکو کەسی بەهێز ئەوەیە کە جیهاد وکۆششی نەفسی خۆی دەکات ونەفسی دەشکێنێتەوە کاتێک دەیەوێت توڕە بێت، ئەمە بەڵگەیە لە سەر بەهێزی توانای ڕووبەڕووبونەوەی ئەو کەسە لە بەرامبەر نەفس وشەیتان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تامیلی بۆرمی تایلەندی ئه‌ڵمانی یابانی پەشتۆ ئاسامی ئه‌لبانی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵی لەسەرخۆبوون وئارامی وخۆگری چونکە ئەمە لە سیفەتەکانی کەسی ئیماندارە هەروەکو خوای گەورە دەفەرموێت:{وَإِذَا مَا غَضِبُواْ هُمۡ يَغۡفِرُونَ}[الشوری: 37]، واته: {کاتێک ڕق وقینیان ھەڵسێت ئەوان لێ دەبوورن}.
  2. جیهاد وکۆشش کردنی نەفس لە کاتی توڕەییدا سەختتر وناڕەحەتترە لە جیهاد کردنی دوژمن.
  3. ئاینی ئیسلام تێگەیشتنە جاهیلیەکانی گۆڕی سەبارەت بە دەستەواژە جیاوازەکان ولەوانەش هێز کە هێزی ڕاستەقینەی بەوە پێناساند ئەوەیە کە ببێتە هۆی بنیات نانی ڕەوشتی بەرزی وکەسایەتی تایبەتی مسوڵمان، بۆیە بەهێزترین کەس ئەوەیە کە خۆی بگرێتەوە ونەفسی پەروەردە بکات و وا لەو نەفسی بکات کە دووربێت لە تاوانەکان وشەهەواتە حەرامەکان.
  4. واجب بوونی دوورکەوتنە لە توڕەیی چونکە زیانێکی زۆری هەیە بۆ سەر لاشە ونەفس وکۆمەڵگا.
  5. توڕەبوون سیفەتێکی مرۆییە ودەتوانرێت لاببرێت وزیانە خراپەکانی کەم بکرێتەوە ئەویش بە خۆگرتنەوە وکۆنترۆڵکردنی نەفس ودەروون.
زیاتر