عن أنس بن مالك رضي الله عنه قال: جاء رجل إلى النبي صلى الله عليه وسلم فقال: يا رسول الله، إني أريد سَفَرًا، فَزَوِّدْنِي، فقال: «زَوَّدَكَ الله التقوى» قال: زِدْنِي قال: «وَغَفَرَ ذَنْبَكَ» قال: زِدْنِي، قال: «ويَسَّرَ لك الخيَر حَيْثُمَا كنتَ».
[حسن غريب] - [رواه الترمذي والدارمي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من دەمەوێت سەفەر بکەم؛ هەندێک خواردەمەنیم پێ ببەخشە، ئەویش فەرمووی: «خواى گەورە تەقواداریت پێ ببەخشێت»، پیاوەکە ووتی: زیاترم دەوێت؟ فەرمووی: «ولە گوناهەکانت خۆش بێت»، پیاوەکە ووتی: زیاترم دەوێت؟ فەرمووی: «وکردەوەی خێرت بۆ ئاسان بکات ئەگەر لە هەرشوێنێک بوویت».
حەسەن غەریبە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پیاوێک کە بە تەماى سەفەر کردن بوو هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وداوای خۆراک وشتومەکی کرد، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزایەکی بۆی کرد کە وەکو خۆراک وشتومەک سوودی بۆی دەبێت، نزای بۆی کرد واجبەکان جێبەجێ بکات ولە حەرامەکان بپارێزاو بێت، وپاشان پیاوەکە ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بۆ ئەوەى دڵی ئاسوودە بێت وخێری زیاتری تووش ببێت، فەرمووی: وخواى گەورە لە گوناهەکانت خۆش بێت، ودیسانەوە پیاوەکە جارێکی تر ووتی زیاتر نزام بۆ بکە؛ بۆ ئەوەى خێر وبەرەکەتی زیاتری تووش ببێت، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نزایەکی جوان وگشتگیر کۆتایی هێنا کە هەموو خێر وسەرفرازییەکی تێدایە ئەویش ئەوەیە خواى گەورە هەموو خێرێکی هەردوو مەنزڵگای تووش بکات ئەگەر لە هەرشوێنێک وماڵێک نیشتەجێ ببێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر