عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول: « الرِّيحُ من رَوْحِ الله، تأتي بالرَّحمة، وتأتي بالعَذَاب، فإذا رَأَيْتُمُوهَا فَلاَ تَسُبُّوهَا، وسَلُوا الله خَيرها، واسْتَعِيذُوا بالله من شرِّها».
[صحيح] - [رواه أبو داود والنسائي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «با ڕەحمەت وبەرەکەتە لە لایەن خوداوە، ڕەحمەت دەهێنێت، وسزا دەهێنێت، ئەگەر بینیتان ئەوا جوێنی پێمەدەن، وداواى ئەو خێر وچاکەیە بکەن لە خودا کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لەو شەڕ وزیانەى کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

با لە هۆکارەکانی ڕەحمەتی خواى گەورەیە -سبحانه وتعالى- کە بۆ سەر بەندەکانی دەینێرێت، سزا یان ڕەحمەت دەهێنێت، بەهۆی ئەم بایەوە خەڵکی خێر وبەرەکەتیان دەستدەکەوێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {وَأَرۡسَلۡنَا ٱلرِّيَٰحَ لَوَٰقِحَ}[الحجر: 22]، واتە:{و بـا (ھەوا) مان ناردووە کە پیتێنەری دار ودرەخت بێت}، وهەروەها دەفەرموێت: {ٱللَّهُ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ فَتُثِيرُ سَحَابٗا فَيَبۡسُطُهُۥ فِي ٱلسَّمَآءِ كَيۡفَ يَشَآءُ وَيَجۡعَلُهُۥ كِسَفٗا فَتَرَى ٱلۡوَدۡقَ يَخۡرُجُ مِنۡ خِلَٰاله}[الروم: 48]، واتە:{خودا زاتێکە ئەو بایانە دەنێرێت بۆ ئەوەی ھەورەکان بجوڵێنن ئەمجا (ئەو ھەورە) خودا چۆن بیەوێت بڵاوی دەکاتەوە بەئاسماندا و(ئەو ھەورە) دەکاتە پارچەیەك (وکۆیان دەکاتەوە لەسەر یەکتر) ئەمجا دەبینی دڵۆپە دڵۆپەی باران لە نێو ھەورەکەوە دەبارێت (دێتە خوارەوە) ولە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت: {وَهُوَ ٱلَّذِي يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَقَلَّتۡ سَحَابٗا ثِقَالٗا سُقۡنَٰهُ لِبَلَدٖ مَّيِّتٖ فَأَنزَلۡنَا بِهِ ٱلۡمَآءَ فَأَخۡرَجۡنَا بِهِۦ مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٰتِۚ كَذَٰلِكَ نُخۡرِجُ ٱلۡمَوۡتَىٰ لَعَلَّكُمۡ تَذَكَّرُونَ}[الأعراف: 57]، واتە:{وئەو (خودا) زاتێکە بایەکان دەنێرێت بە موژدەدەر پێش (بارانی) ڕەحمەتی پەروەردگار ھەتا کاتێک ھەوری قورسی (باراناوی) ھەڵدەگرن دەینێرین بۆ وڵاتێکی مردوو (وشکی بێ گیا) جا بەو (ھەورە) باران دەبارێنین بەھۆی ئەوەوە ھەموو بەرووبومێک دەردەھێنین (لە زەویدا) ھەر بەو وێنەیە مردووەکان لە زەوی دەردەھێنین (وزیندوویان دەکەینەوە) ھەتا ئێوە بیربکەنەوە}. وجاری وا هەیە با سزا دەهێنێت، هەروەکو خواى گەورە دەفەرموێت: {فَأَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِيٓ أَيَّامٖ نَّحِسَاتٖ لِّنُذِيقَهُمۡ عَذَابَ ٱلۡخِزۡيِ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَاۖ }[فصلت: 16]، واتە:{ئەوسا ئێمە بایەکی زۆر بەھێزی ساردمان بۆ ناردن لە ڕۆژانێکی بەردەوام (وشوم)دا بۆ ئەوەی سزای ئابڕوو بەریان پێ بچێژین لە ژیانی دونیادا}، وهەروەها دەفەرموێت: {إِنَّآ أَرۡسَلۡنَا عَلَيۡهِمۡ رِيحٗا صَرۡصَرٗا فِي يَوۡمِ نَحۡسٖ مُّسۡتَمِرّٖ (19) تَنزِعُ ٱلنَّاسَ كَأَنَّهُمۡ أَعۡجَازُ نَخۡلٖ مُّنقَعِر (20)}[القمر]، واتە:{بێگومان ئێمە بایەکی توندی ساردمان ناردە سەریان لە ڕۆژێکی شوومی سەختدا بە بەردەوامی (19) خەڵکی (لە زەوی) ھەڵدەگرت وەك بنە دارخورمای لە ڕەگ ھەڵکەندراوی (لێکردن) (20) ولە ئایەتێکی تردا دەفەرموێت: {فَلَمَّا رَأَوۡهُ عَارِضٗا مُّسۡتَقۡبِلَ أَوۡدِيَتِهِمۡ قَالُواْ هَٰذَا عَارِضٞ مُّمۡطِرُنَاۚ بَلۡ هُوَ مَا ٱسۡتَعۡجَلۡتُم بِهِۦۖ رِيحٞ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٞ}[الأحقاف: 24]،واتە:{جا کاتێك ئەو (سزایە)یان بینی پەڵە ھەورێك بوو بەرەو شیوەکانیان دێت (دڵخۆش بوون) ووتیان ئەمە ھەورێکە بارانی پێیە بۆمان (ھود ووتی: نەخێر) بەڵکو ئەوە ئەو (سزایە)یە بەپەلە داواتان دەکرد، بایەکی بەھێزە سزای سەختی پێیە}. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (ئەگەر بینیتان -مەبەست بینینی (با) یە- ئەوا جوێنی پێمەدەن): نابێت مسوڵمان جوێن بە با بدات؛ چونکە دروستکراوە ومەخڵوقە ویەکێکە لە دروستکراوەکانى خواى گەورە وبە فەرمانى ئەو کردەوە دەکات وخۆی هیچ کاریگەرییەکی نییە نە بە سوود ونە بە زیان مەگەر بە فەرمانى خواى گەورە نەبێت -عز وجل-، بۆیە جوێندان بە با وەکو جوێندانە بەو زاتەی دروستی کردووە وفەرمانى پێدەکات، پەنا بە خودا، ئەویش خودایە -سبحانه وتعالى-. وهەروەها -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (وداواى ئەو خێر وچاکەیە بکەن لە خودا کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لەو شەڕ وزیانەى کە بەهۆی ئەو بایەوە تووشتان دەبێت): دواى ئەوەى نەهی کرد لە ئومەتەکەى لەوەى جوێن بە با بدەن، ڕێنموێنی کردن بەوەى لە کاتی هەڵکردنی بادا؛ داوای هەر خێرێک بکەن کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشیان دەبێت، وپەنا بە خودا بگرن لە هەرزیانێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشیان ببێت، وئەمیش ماناى ئەوەیە نزا بکەن وبپاڕێنەوە لە خودا بەو نزایانەى کە لە سونەتدا هاتووە یان هەر نزایەکی تر کە داواکردنی تووشبونی خێرە بەهۆی ئەم بایەوە وپەناگرتنە لە خودا لە هەموو زیانێک بەهۆی ئەم بایەوە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر