+ -

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«رَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ، وَرَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ دَخَلَ عَلَيْهِ رَمَضَانُ ثُمَّ انْسَلَخَ قَبْلَ أَنْ يُغْفَرَ لَهُ، وَرَغِمَ أَنْفُ رَجُلٍ أَدْرَكَ عِنْدَهُ أَبَوَاهُ الكِبَرَ فَلَمْ يُدْخِلاَهُ الجَنَّةَ».

[صحيح] - [رواه الترمذي وأحمد] - [سنن الترمذي: 3545]
المزيــد ...

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ ئەگەر ناوى منی لەلا باسبکرێت و سەڵاواتم لەسەر نەدات، لوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ كاتێك مانگی ڕەمەزان دێت وتەواو دەبێت بەبێ ئەوەی لێخۆشبوونی خودایی بەدەست هێنابێت، ولوتی کەسێک بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ؛ بگات بە دایك وباوكی لەكاتی بەتەمەن بوونیان ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتە بەهەشتەوە بە خزمەتکردنیان».

[صەحیحە] - - [سنن الترمذي - 3545]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دۆعای كردووە لەسەر سێ كۆمەڵ لە خەڵكی بەوەی لووتیان بداتە ئەرز وبچێتە خۆڵ بەهۆی زەلیلی وبێ نرخی وخەسارۆمەندیان: كۆمەڵی یەكەم: ئەوەی ناوی پێغەمبەری لەلا باسبكرێت -صلى اللە علیە وسلم-؛ پاشان سەڵاواتی لەسەر نەدات بە ووتنی: -صلى اللە علیە وسلم- یان دەستەواژەكانی هاوشێوەی. كۆمەڵی دووەم: ئەوەی بگات بە مانگی ڕەمەزان وتەواو بونی ولێخۆشبوونی پەروەردگار بەدەست نەهێنێت؛ بەهۆی ئەوەی كەمتەرخەم بووە لە ئەنجامدانی پەرستنەكان. كۆمەڵی سێیەم: پیاوێك بگات بە دایك وباوكی لەكاتی پیربوونیان؛ ونەبنە هۆی ئەوەی بچێتـە بەهەشتەوە، چونكە خراپەكار بووە بەرامبەریان وكەمتەرخەم بووە لەئاست جێبەجێكردنی مافەكانیان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سیندی دەڵێت: سەرەنجام؛ هەریەكێك لەوانە هەلێكی هەیە ئەگەر كەمتەرخەم نەبێت تێیدا ئەوا بەشێكی چاك لە خێری دەستدەكەوێت، بەڵام كاتێك كەمتەرخەم بووە هەتاوەكو لەدەستی داوە؛ سەرگەردان ودۆڕاوە.
  2. هاندان بۆ سەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەركاتێك ناوی هێندرا.
  3. هاندان بۆ كۆششكردن وخۆ یەكلایی كردنەوە بە ئەنجامدانی پەرستنەكان لە مانگی ڕەمەزندا.
  4. هاندان بۆ كۆششكردن لە چاكەكاری بەرامبەر دایك وباوك وڕێزگرتنیان، بەتایبەت كاتێك چونەتە تەمەنەوە.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی مەجەری الجورجية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر