+ -

عن أُبَيُّ بن كَعْبٍ رضي الله عنه مرفوعاً: «لا تَسُبُّوا الرِّيحَ، فإذا رأيتم ما تكرهون فقولوا: اللهم إنا نَسْأَلُكَ مِن خير هذه الريح، وخير ما فيها، وخير ما أُمِرَتْ به، ونعوذ بك من شر هذه الريح، وشر ما فيها، وشر ما أُمِرَتْ به» .
[صحيح] - [رواه الترمذي]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «جوێن بە با مەدەن، ئەگەر شتێکتان بینی کە پێتان ناخۆش بوو، بڵێن: اللهم إنا نَسْأَلُكَ مِن خير هذه الريح، وخير ما فيها، وخير ما أُمِرَتْ به، ونعوذ بك من شر هذه الريح، وشر ما فيها، وشر ما أُمِرَتْ به»، واتە: «ئەی خودایە، داواى هەر خێرێکت لێدەکەین کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان دەبێت، وئەو خێرەی کە تێیدایە، وئەو خێرەی کە بەهۆیەوە نێردراوە. وخودایە پەنات پێدەگرین لە هەر شەڕێک کە بەهۆی ئەم بایەوە تووشمان ببێت، وئەو شەڕەی کە تێیدایە، وئەو شەڕەی کە بەهۆیەوە نێردراوە».
[صەحیحە] - [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە جوێندان بە با؛ چونکە دروستکراوە لە لایەن خواى گەورەوە وفەرمانى پێکراوە، بۆیە جوێندان بە با وەکو جوێندانە بە خودا، وتوڕەبوون وناڕەزایی دەربڕینە بەرامبەر قەزا وقەدەی خودا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنمونی کرد بە گەڕانەوە وبە تەوبەکردن وداوا کردنی هەموو خێرێک وچاکەیەک لە خواى گەورە وپەنا گرتن بە خودا لە هەموو شەڕ وخراپەیەک؛ چونکە پەنا گرتن وپاڕانەوە لە پەرستنە وئەمیش دەبێت حاڵ وژیانی کەسی موەحید (یەک خوا پەرست) بێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر