+ -

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «لا يَقُلْ أحدُكم: اللهم اغفِرْ لي إن شِئْتَ، اللهم ارحمني إن شِئْتَ، لِيَعْزِمِ المسألةَ، فإن الله لا مُكْرِهَ له». ولمسلم: «وَلْيُعَظِّمِ الرَّغْبَةَ، فإن الله لا يَتَعَاظَمُه شيءٌ أعطاه».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «با هیچ یەکێکتان نەڵێت: ( اللهم اغفِرْ لي إن شِئْتَ، اللهم ارحمني إن شِئْتَ ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت)، بەڵکو پێویستە بە شێلگیر بوونەوە (سوور بوونەوە) نزا بکات، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت کاریگەری بخاتە سەر ویستی خواى گەورە بۆ ئەنجامدانى کردەوەیەک کە پێچەوانەی ویستی زاتی مەزنی بێت». ولە گێڕانەوەکەى (مسلم)دا: «هەرشتێکی دەوێت با داواى بکات (گرنگ نیە شتەکە چەندێک مەزن دەبێت)، چونکە لە کاتی بەخشیندا لای خوای خواى گەورە هیچ شتێک مەزن نییە ئەگەر بیەوێت ببەخشێت».
[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

شیکردنەوە

چونکە هەموو بەندەکان بەردەوام هەژارن وپێویستیان بە بەخشینەکانى خواى گەورەیە، وخودا دەوڵەمەندە وتەنها خۆی شایەنی حەمد وسوپاسکردنە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە داواکردنی لێخۆشبوون وڕەحمەت لە خواى گەورە لە کاتی نزادا ببەسترێتەوە بە ویستی خودا، وفەرمانی کرد کە کەسەکە سوور بێت لەسەر داواکردنەکەى بە بێ ئەوەى بڵێت (ئەگەر ویستت)، چونکە بەستنەوەى داواکردن بە ویستی خواى گەورە ماناى ئەوە دەدات کە هەندێک شت لای خواى گەورە قورسە ئەنجامدانى لە پێویستیەکانى بەندەکانی، وئەمیش پێچەوانەى هەق وڕاستییە، وهەروەها ئەم جۆرە داواکردنە ماناى ئەوە دەدات کە بەندە تامەزرۆی وەڵامدانەوەی نزاکان نییە وپێویستی بە خودا نییە کە وەڵامی نزاکانى بداتەوە، وئێمەش بەردەوام تەنانەت بە هێندەى چاو تروکانێکیش پێویستیمان بە یارمەتی خواى گەورەیە، وئەم جۆرە نزاکردنە پێچەوانەى دەربڕینی پێویستی وهەژاری حاڵی بەندەیە بۆ خواى گەورە؛ ئەم جۆرە دەربڕینە ناوەڕۆکی پەرستنە (ناوەڕۆکی نزایە)، بژاردە لەسەر ئەنجامدانى شتێک یان ئەنجامنەدانى شتێک ئەمیش بە وتنی (ئەگەر ویستت) لە کاتى نزاکردن وداواکردندا لە پەروەردگار شیاوی خواى گەورە نییە، چونکە هیچ کەسێک ناتوانێت کاریگەری بکاتە سەر ویستی خواى گەورە وئەگەر هەرشتێکی بوێت ئەنجامی دەدات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد بە سووربوون وکزۆڵ بوون لە کاتی نزاکردندا، داواى هەرشتێکی خێر بکات کە دەیەوێت بچووک یان گەورە بێت، چونکە خواى گەورە هیچ شتێک لای قورس ومەحاڵ نییە وئەگەر بیەوێت شتێک ببەخشێت دەیبەخشێت، وهیچ داواکردنێکی بەندە گەورە نییە لە لای ئەو زاتە مەزنە، چونکە خۆی خاوەن وپادشای دونیا و دواڕۆژە، وڕاگیرکاری بێ سنوووری هەیە بەسەر هەردوویاندا بە بوونەوەرەکانیشەوە، وئەو لەسەر ئەنجامدانى هەموو کارێک توانادارە.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی ڕۆمانی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر