عن جابر بن عبد الله رضي الله عنهما مرفوعاً: «إِذَا دَخَل الرَّجُل بَيتَه، فَذَكَرَ اللهَ -تَعَالَى- عِندَ دُخُولِهِ، وَعِندَ طَعَامِهِ، قَالَ الشَّيطَانُ لِأَصْحَابِهِ: لاَ مَبِيتَ لَكُم وَلاَ عَشَاءَ، وَإِذَا دَخَلَ فَلَم يَذْكُر الله -تَعَالَى- عِندَ دُخُولِهِ، قَالَ الشَّيطَان: أَدْرَكْتُمُ المَبِيت؛ وَإِذا لَمْ يَذْكُرِ اللهَ -تَعَالَى- عِندَ طَعَامِه، قالَ: أَدرَكتُم المَبِيتَ وَالعَشَاءَ».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، ناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت بە هاوڕێکانی: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە باسی ئادابەکانی خواردن دەکات، لە جابرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، ناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت بە هاوڕێکانی: ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنتان بۆ نییە»، ئەمە بە هۆی ئەوەوەیە چونکە مرۆڤەکە یادی خودای کرد. وسونەت وایە لە کاتی هاتنەوە بۆ ماڵ بووترێت: (بسم الله ولجنا، وبسم الله خرجنا، وعلى الله ربِّنا توكلنا، اللهم إني أسألك خير المولج وخير المخرج) واتە: (بە ناوی خودا هاتینەوە، وبە ناوی خودا دەرچووین، وتەوەکول وپشت بەستنمان بە خوای گەورەیە، خودایە من داوات لێدەکەم هاتنەوەم وچوونە دەرەوەم خێری تێدا بێت)، ولە پێش خواردن دەڵێت: (بسم الله). ئەگەر لە کاتی چوونە ماڵ ولە کاتی خواردن ناوی خودا بهێنێت؛ ئەوا شەیتان بە هاوەڵانی دەڵێت: «ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنتان بۆ نییە»، چونکە خواردن وشوێنی خەوتن پارێزراو دەبن بە هۆی یادی خوداوە، خوای گەورە دەیانپارێزێت لە شەیتان. وئەگەر بچێتە ماڵەوە ویادی خودا نەکات، شەیتان دەڵێت: «شوێنی خەوتنتان بۆ هەیە»، وئەگەر خواردنی پێشکەشکرا وناوی خودای نەهێنا لە کاتی خواردندا، دەڵێت: «خواردنتان بۆ هەیە»، واتا: شەیتان بەشدار دەبێت لەگەڵی لە خەوتن وخواردن، چونکە خۆی نەپاراست بە یادی خوای گەورە. وئەمەش ئامۆژگارییە بۆ مرۆڤ کە پێویستە لە سەرەتای چوونە ماڵەوە ولە سەرەتای خواردن وخواردنەوەدا ناوی خودا بهێنێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی ڤێتنامی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی مالایالام سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی پەشتۆ ئاسامی سویدی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر