عَنْ عُثْمَانَ الشَّحَّامِ، قَالَ: انْطَلَقْتُ أَنَا وَفَرْقَدٌ السَّبَخِيُّ إِلَى مُسْلِمِ بْنِ أَبِي بَكْرَةَ وَهُوَ فِي أَرْضِهِ، فَدَخَلْنَا عَلَيْهِ فَقُلْنَا: هَلْ سَمِعْتَ أَبَاكَ يُحَدِّثُ فِي الْفِتَنِ حَدِيثًا؟ قَالَ: نَعَمْ، سَمِعْتُ أَبَا بَكْرَةَ رضي الله عنه يُحَدِّثُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِنَّهَا سَتَكُونُ فِتَنٌ، أَلَا ثُمَّ تَكُونُ فِتْنَةٌ الْقَاعِدُ فِيهَا خَيْرٌ مِنَ الْمَاشِي فِيهَا، وَالْمَاشِي فِيهَا خَيْرٌ مِنَ السَّاعِي إِلَيْهَا، أَلَا فَإِذَا نَزَلَتْ أَوْ وَقَعَتْ فَمَنْ كَانَ لَهُ إِبِلٌ فَلْيَلْحَقْ بِإِبِلِهِ، وَمَنْ كَانَتْ لَهُ غَنَمٌ فَلْيَلْحَقْ بِغَنَمِهِ، وَمَنْ كَانَتْ لَهُ أَرْضٌ فَلْيَلْحَقْ بِأَرْضِهِ»، قَالَ فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ أَرَأَيْتَ مَنْ لَمْ يَكُنْ لَهُ إِبِلٌ وَلَا غَنَمٌ وَلَا أَرْضٌ؟ قَالَ: «يَعْمِدُ إِلَى سَيْفِهِ فَيَدُقُّ عَلَى حَدِّهِ بِحَجَرٍ، ثُمَّ لِيَنْجُ إِنِ اسْتَطَاعَ النَّجَاءَ، اللهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ؟ اللهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ؟ اللهُمَّ هَلْ بَلَّغْتُ؟»، قَالَ: فَقَالَ رَجُلٌ: يَا رَسُولَ اللهِ أَرَأَيْتَ إِنْ أُكْرِهْتُ حَتَّى يُنْطَلَقَ بِي إِلَى أَحَدِ الصَّفَّيْنِ، أَوْ إِحْدَى الْفِئَتَيْنِ، فَضَرَبَنِي رَجُلٌ بِسَيْفِهِ، أَوْ يَجِيءُ سَهْمٌ فَيَقْتُلُنِي؟ قَالَ: «يَبُوءُ بِإِثْمِهِ وَإِثْمِكَ، وَيَكُونُ مِنْ أَصْحَابِ النَّارِ».
[صحيح] - [رواه مسلم] - [صحيح مسلم: 2887]
المزيــد ...
لە عوسمانی شەحامەوە دەڵێت: من وفەرقەدی سەبەخی ڕۆیشتین بۆ لای موسلیم كوڕی ئەبی بەكرە لەكاتێك ئەو لە نێو زەویەكەیدا بوو، چووینە ژوورەوە بۆ لای، ووتمان: ئایا بیستووتە باوكت هیچ فەرموودەیەك بگڕێتەوە سەبارەت بە فیتنەكان؟ ووتی: بەڵێ، بیستوومە ئەبا بەكرە -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«بە دڵنیاییەوە هەندێك فیتنە وئاشووب ڕوودەدەن، پاشان فیتنەیەك ڕوو دەدات ئەوەی تێیدا دانیشتووە خێرترە لەوەی تێیدا ڕێ دەكات، وئەوەی تێیدا ڕێ دەكات خێرترە لەوەی تێیدا بە خێرایی دەڕوات، ئەگەر دابەزی یان ڕوویدا وئەوەی وشتری هەبوو با بچێت بۆ لای وشترەكانی، وئەوەی مەڕوماڵاتی هەبوو با بچێت بۆ لای مەڕوماڵاتەكانی، وئەوەی زەوی هەبوو با بڕوات بۆ لای زەویەكەی»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چی سەبارەت بەو كەسەی كە نە وشتر ونە مەڕوماڵات ونە زەوی هەیە؟ فەرمووی: «شمشێرەكەی دەهێنێ ودەمەكەی دەدات بە سەر بەرددا، پاشان هەڵدێت ئەگەر توانی خۆی دەرباز بكات، ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟»، پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەگەر بە ناچاریەوە حەزم نەكرد هەتاوەكو خرامە نێو ڕیزی یەكێك لە دوو كۆمەڵەكە، یان دوو لایەنەكە، وپیاوێك بە شمشێر لێمی دا، یان تیرێك هات وكوشتمی؟ فەرمووی: «گوناهی خۆی وتۆیش هەڵدەگرێت، ولە نیشتەجێبووانی دۆزەخ دەبێت».
[صەحیحە] - [موسلیم گێڕاویەتیەوە] - [صحيح مسلم - 2887]
عوسمانی كوڕی شەحام وفەرقەدی سەبەخی پرسیاریان لە موسلیم كرد، كە كوڕی هاوەڵی بەڕێز ئەبی بەكرەیە -ڕەزای خوای لێبێت- : ئایا هیچ فەرموودەیەكی بیستووە كە باوكی بیگێڕێتەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە فیتنە وئاشووب وكوشتار كە ڕوودەدات لە نێوان مسوڵماناندا؟ ئەویش ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاندووە كە لە پاش مردنی ئەو فیتنە وئاشووب ڕوودەدەن، وئەم فیتنانە ئەوەی دانیشتووە وبێ ئاگایە وبەرەو ڕوویان ناچێت وبە دوایان ناگەڕێت خێرترە لەوەی تێیاندا ڕادەكات، وئەوەی تێیاندا ڕادەكات خێرترە لەوەی بە خێرایی دەڕوات لە نێویاندا وبە دوایاندا دەگەڕێت وبەشداریان تێدا دەكات. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسەی كرد كە فیتنەكە لە سەردەمی ئەودا دادەبەزێت یان ڕوودەدات؛ ئەگەر شوێنێكی هەبوو خۆی تێدا پەنا بدات با وا بكات، ئەوەی وشتری هەبوو ودەیانی لەوەڕاند با بڕوات بۆ لای وشترەكانی، وئەوەی مەڕوماڵاتی هەبوو ودەیانی لەوەڕاند با بڕوات بۆ لای مەڕوماڵاتەكەی، وئەوەی زەوی وكێڵگەی هەبوو با بچێـتە بۆ لای زەویەكەی. پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بە كەسێك كە شوێنی نەبوو خۆی تێدا پەنا بدات و وشتر و مەڕوماڵات وزەوی نەبوو؟ فەرمووی: با چەكەكەی بگرێت وبیدات بەسەر بەردێكدا وچیتر بە كەڵكی بەكارهێنان نەیەت، پاشان ڕا بكات وخۆی ومنداڵەكانی ڕزگار بكات ئەگەر توانی. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سێ جار شاهێدی دا وفەرمووی: ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ ئەی خودایە ئاگاداری كە پێیانم گەیاند؟ پیاوێك ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەی چی سەبارەت بەوەی ئەگەر ناچار كرام بە بەشداری لەگەڵ یەكێك لە دوو كۆمەڵەكە، یان دوو لایەنەكە، وپیاوێك بە شمشێر لێمی دا، یان تیرێك هات وكوشتمی؟ فەرمووی: گوناهی خۆی وتۆیش هەڵدەگرێت ئەوەی تاوانی كوشتنی ئەنجامدا، ولە ڕۆژی قیامەتدا لە نیشتەجێبووانی دۆزەخ دەبێت.