1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە ئەگەر بەیعەت وپەیمانمان بدایەتە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، پێمانی دەفەرموو: لە هەرشتێک لە تواناتاندا هەبوو

عن ابن عمر رضي الله عنهما قال: كنا إذا بايعنا رسول الله صلى الله عليه وسلم على السمع والطاعة، يقول لنا: «فيما استطعتم».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «ئەگەر بەیعەت وپەیمانمان بدایەتە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، پێمانی دەفەرموو: «لە هەرشتێک لە تواناتاندا هەبوو».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

ئیبن عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات ئەگەر بەیعەت وپەیمانیان بدایەتە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى پێیاندەکرد بە گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکان، گوێڕایەڵی کردن وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى بەست بە تواناوە، ئەگەر مسوڵمان فەرمانێکی پێکرا کە لە توانایدا نەبوو لە لایەن کاربەدەستەکەیەوە ئەوا لێرەدا واجب نییە کە ئەو فەرمانە جێبەجێبکات، خواى گەورە دەفەرموێت: {لَا يُكَلِّفُ اللَّهُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا لَهَا}[البقرة: 286]، واتە:{خوای گەورە ئەرک ناخاتە سەر هیچ کەسێک مەگەر به هێندەی توانایی خۆی نەبێت}.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

18 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
TA தமிழ் التاميلية