عن صُهيب بن سِنان الرومي رضي الله عنه مرفوعاً: «عجَبًا لِأَمر المُؤمِن إِنَّ أمرَه كُلَّه له خير، وليس ذلك لِأَحَد إِلَّا لِلمُؤمِن: إِنْ أَصَابَته سَرَّاء شكر فكان خيرا له، وإِنْ أَصَابته ضّرَّاء صَبَر فَكَان خيرا له».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە سوهەیبی کوڕی سینانی ڕومیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «حاڵ وکاروباری ئیماندار جێی سەرسوڕمانە، هەموو حاڵ وفرمانێکی هەر مایەی خێرە بۆی؛ وئەمە بۆ هیچ کەسێک نابێت جگە لە ئیماندار، ئەگەر تووشی خۆشگوزەرانی بێت؛ سوپاسی خودا دەکات وئەمە دەبێتە مایەی خێر بۆی، وئەگەر تووشی زیانمەندی بێت؛ ئارام دەگرێت وئەمەش هەر دەبێتە مایەی خێرە بۆی».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- سەرسوڕمانی پیشاندا سەبارەت بە حاڵ وکاروباری ئیماندار؛ لە کاروبارەکانى دونیا کە هەمووی مایەی خێر وسەرفرازی وسەرکەوتنە بۆ ئیماندار، وئەم خێرە تەنها بۆ ئیماندارە. پاشان هەواڵی ئەوەى دا کە ئیماندار لە هەموو حاڵەتێکدا خودا قەدەری خێری بۆ بڕیار داوە، ئەگەر تووشی ناڕەحەتی وناخۆشی بێت وئارام بگرێت لە سەر قەدەرەکانى خواى گەورە، وچاوەڕێی لاچوونی ناڕەحەتیەکان بکات، وداواى پاداشت بکات؛ ئەوا ئەمە مایەی خێرە بۆی. وئەگەر نیعمەتێکی پێ ببەخشرێت لە ئاینەکەى وەکو زانست وکردەوەى چاک، یان نیعمەتێکی دونیایی وەکو ماڵ وپارە وخێزان ومنداڵ سوپاسی خودا دەکات کە ئەمانە یارمەتیدەرین بۆ پەرستنی خواى گەورە کە ئەمیش هەر مایەی خێرە بۆ ئیماندار.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر