عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما مرفوعاً: «ليس منا من لم يَرحمْ صغيرنا، ويَعرفْ شَرَفَ كبيرنا».
[صحيح] - [رواه أبو داود والترمذي وأحمد]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئێمە نییە کەسێک: کە ڕەحم وبەزەیی نەیەتەوە بەرامبەر بە بچووکەکانمان، وڕێزی گەورەکانمان نەزانێت (ڕێز لە گەورەکانمان نەگرێت)».
صەحیحە - تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم هەڕەشە وئاگادار کردنەوەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى کە ئەم تاوانە لە تاوانە گەورەکانە، ئەوانە دەگرێتەوە کە بەزەیی وڕەحمیان نییە بەرامبەر بە منداڵ وتەمەن بچووکان لە مسوڵمانان وچاکەکار وڕوو خۆش نین بەرامبەریان، وڕێز ناگرن لە گەورە و بەتەمەکان وقەدریان نازانن بەو شێوەی کە شایستەت لە بە گەورەدانان وڕێزگرتن.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر