+ -

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضيَ اللهُ عنه عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهُ قَالَ:
«اللهُمَّ لَا عَيْشَ إِلَّا عَيْشُ الْآخِرَهْ، فَاغْفِرْ لِلْأَنْصَارِ وَالْمُهَاجِرَهْ».

[صحيح] - [متفق عليه] - [صحيح مسلم: 1805]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە».

[صەحیحە] - [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری] - [صحيح مسلم - 1805]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت لە نێو ڕەزامەندی وڕەحمەت وبەهەشتی الله دا، چونكە ژیانی دونیا نامێنێت، وژیانی ڕۆژی دوایی بەردەوامە وكۆتایی نایەت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای لێخۆشبوون وڕێزلێنان وچاكبوونی كرد بۆ ئەنساڕ؛ ئەوانەن كە پاڵپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموهاجیرەكان بوون وسەریان خستن وماڵ وسامانەكانیان دابەشكرد لە نێوان خۆیان وموهاجیرەكان، هەروەها نزایشی كرد بۆ موهاجیرەكان؛ ئەوانەن كە ماڵ وسامانیان جێهێشت لە پێناو فەزڵ وڕەزامەندی الله.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زوهدی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دونیا و بەپەرۆش بوونی بۆ کردەوە کردن بۆ قیامەت.
  2. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی ئومەتەكەی دەدات بۆ زوهدی سەبارەت بە شتومەکی دونیای کاتی وتیاچوو.
  3. ئاماژەیە بۆ پلە وپایەی موهاجیرەكان وئەنساڕ وشانازیە بۆیان، چونكە نزای پێغەمبەریان بەدەستهێنا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك داوای لێخۆشبوونی بۆیان كرد.
  4. نابێت بەندە بەختەوەر بێت بەوەی بەدەستی دەهێنێت لە دونیادا چونكە لە كاتێكی نزیكدا نامێنێت لەگەڵ ئەو ناڕەحەتیەی تێیدایە، بەڵكو شوێنی مانەوە وجێگیربوونی هەتاهەتایی تەنها بەهەشتە لە قیامەتدا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی تامیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری داری ڕۆمانی مەجەری الجورجية الخميرية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر