عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قالَ: قالَ رسولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم : "يُوشَكُ أنْ يكونَ خيرَ مالِ المسلمِ غَنَمٌ يَتَّبعُ بها شَعَفَ الجبالِ، ومواقعَ القطرِ يَفِرُّ بدينِهِ من الفتنِ".
[صحيح] - [رواه البخاري]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزیکە لەوەى کە خێرترین موڵکی مسوڵمان کۆمەڵێک مەڕوماڵات بێت کە بیانبات بەرەو بنی شاخەکان وشوێنەکانى باران بارین؛ بۆ ئەوەى خۆی وئاینداریەکەى (دیندارییەکەی) دەرباز بکات لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان».
صەحیحە - بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

فەرموودەکە فەزڵی خۆدوورخستنەوەى تێدایە لە ڕۆژانی فیتنە وتاقیکردنەوەدا مەگەر مرۆڤ یەکێک بێت لەوانەى کە تواناى لابردنی فیتنەکانى هەبێت، ئەوا لێرەدا پێویستە هەوڵبدات لایان بدات جا لەوەیە فەرزی عەین بێت (لەسەری واجب بێت) یان فەرزی کیفایەت بێت (ئەگەر کۆمەڵێک پێی هەستان وئەنجامیاندا ئەوا واجبی جێبەجیکردنی ئەم ئەرکە لەسەر ئەم کەسە نامێنێت) ئەمیش بە پێی حاڵەت وشوێن، بەڵام ئەگەر رۆژانی فیتنە وتاقیکردنەوە نەبێت ئەوا زانایان ناکۆکن سەبارەت بە خۆدرووخستنەوە وتێکەڵ بوون لەگەڵ خەڵکی، کامیان باشترە؟ وئەوەى هەڵبژێردراوە: تێکەڵ بوون باشترە بۆ کەسێک کە ئەگەر زۆرینەى گومانی ئەوە بێت کە تووشی تاوان وگوناهەکان نابێت. (بۆ ئەوەى خۆی وئاینداریەکەى -دیندارییەکەی- دەرباز بکات لە فیتنە وتاقیکردنەوەکان): واتا خۆی دەرباز دەکات لە ترسی ئەوەى دینداریەکەى تووشی فیتنە بێت یان دینداریەکەى لاواز بێت و وەکو پێویست دینداری نەکات، بۆیە داواکراوە کە مرۆڤ کۆچ بکات لە وڵاتە کافرەکانە بۆ وڵاتی مسوڵمانان (لە خاکی کوفرەوە بەرەو خاکی ئیسلام)، ولە وڵاتێکی کە تاوان وفاسقێتی وخراپەکاری تێیدا بڵاوە بەرەو وڵاتێک کە زۆرینەى خەڵکەکەى پابەندن ولەسەر ڕێگای ڕاستن (لەسەر ئیستیقامەتن)، ئەمیش دەگۆڕێت بە پێی گۆڕینی کات وخەڵکەکان.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر