عن ابن مسعود رضي الله عنه عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «ألا هل أُنَبِّئُكم ما العَضْهُ؟ هي النَّميمة القَالَةُ بين النّاس».
[صحيح] - [رواه مسلم]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا پێتان بڵێم (بوهتان - العَضْة) چییە؟ بریتیە لە دووزمانى کردن (نەمیمە کردن) لە نێو خەڵکیدا».
صەحیحە - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا (بوهتان) بە (دووزمانى کردن) ناوبراوە، چونکە زۆر جار دووزمانى کردن خاڵی نییە لە بوهتان کردن ودرۆ هەڵواسین بۆ کەسێک، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ویستی ئومەتەکەى ئاگادار بکاتەوە لە (دووزمانى کردن) کە ئەمیش بریتیە لە هێنان وبردنی قسە لە نێو خەڵکیدا بۆ تێکدانی پەیوەندی نێوانیان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموودەکەى بە شێوازى پرسیارکردن دەستپێکرد؛ بۆ ئەوەى کاریگەری زیاتر هەبێت لەسەر گوێگرەکان وهۆکاری سەرنجڕاکێشانە بۆ لای پرسیارکار، پرسیاری لێیان کرد: (ئایا دەزانن (بوهتان - العَضْة) چییە؟) واتە پێتان بڵێم درۆ وبوهتان هەڵواسین چییە؟ ووتراوە: مەبەستیش سیحر کردنە. پاشان وەڵامی پرسیارەکە دایەوە: (بوهتان - العَضْة) بریتیە لە هێنان وبردنی قسە بە مەبەستی نانەوەى ئاژاوە وناکۆکی لە نێو خەڵکیدا؛ ئەمە کاری سیحرە کە لە خراپەکارییە، وزیانی بۆ خەڵک هەیە، وجیاکردنەوەى دڵی خۆشەویستانە وپچڕاندنی پەیوەندی خزمەکانە، وپڕکردنی دڵەکان لە ڕق وکینە بەرامبەر یەکتر، وئەمیش لە ڕاستیدا دەبینرێت لە نێو خەڵکیدا.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی ئیگۆری هوسا پورتوگالی
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر