1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێن کراوەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی

عن أنس رضي الله عنه مرفوعاً: «يَتْبَعُ الميتَ ثلاثةٌ: أهْلُه ومَالُه وعَمَلُه، فيرجع اثنان ويَبْقى واحد: يرجع أهْلُه ومَالُه، ويبقى عَمَلُه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «سێ شت شوێنی مردوو دەکەون: [ئەهلەکەی (خێزان وبنەماڵەکەی)] و[ماڵەکەی (پارە وسامانەکەی)] وکردەوەکانی، بۆیە دووان دەگەڕێنەوە ویەک دانەیان دەمێنێتەوە، ئەویش تەنها کردەوەکەیەتی».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

واتای فەرموودەکە: ئەگەر مرۆڤ بمرێت ئەوا ئەو کەسانەی کە لە گۆڕی دەنێن شوێنی دەکەون، خێزانەکەی (بنەماڵەکەی): شوێنی دەکەون بۆ ئەوەی لە گۆڕی دابنێن، وپارەکەی (موڵکەکەی): شوێنی دەکەوێت کە مەبەست ئەو خزمەتکار وکۆیلانەی موڵکی ئەو بوون یان ئەو پارە وموڵکەی هۆکاری ناوبانگیەکەی بوون بەهۆیانەوە خەڵکی شوێنی دەکەون، و(کردەوەکەی): وکردەوەکانیشی شوێنی دەکەون، وتەنها کردەوەکانی لەگەڵی دەمێننەوە، بۆیە ئەگەر کردەوەکانی چاکە وخێر بن ئەوا چاکە وخێری بۆ دەبێت، وئەگەر کردەوەکانی شەڕ وخراپە بن ئەوا شەڕ وخراپەی بۆ دەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

19 زمان
EN English الإنجليزية
UR اردو الأوردية
ES Español الإسبانية
ID Indonesia الإندونيسية
UG ئۇيغۇرچە الأيغورية
BN বাংলা البنغالية
FR Français الفرنسية
TR Türkçe التركية
RU Русский الروسية
BS Bosanski البوسنية
SI සිංහල السنهالية
HI हिन्दी الهندية
ZH 中文 الصينية
FA فارسی الفارسية
VI Tiếng Việt الفيتنامية
TL Tagalog تجالوج
HA Hausa الهوسا
PT Português البرتغالية
SW Kiswahili السواحيلية