عن أبي موسى الأشعري رضي الله عنه مرفوعًا: «إنما مَثَلُ الجَلِيسِ الصالحِ وجَلِيسِ السُّوءِ، كَحَامِلِ المِسْكِ، ونَافِخِ الكِيرِ، فَحَامِلُ المِسْكِ: إما أنْ يُحْذِيَكَ، وإما أنْ تَبْتَاعَ منه، وإما أن تجد منه رِيحًا طيبةً، ونَافِخُ الكِيرِ: إما أن يحرق ثيابك، وإما أن تجد منه رِيحًا مُنْتِنَةً».
[صحيح] - [متفق عليه]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نمونەی ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵسو كەوت لەگەڵ کەسانی چاكدا دەكات، و ‏ئەو كەسەی كە دانیشتن و هەڵس و كەوت لەگەڵ کەسانی خراپدا دەكات وەكو میسك ‏فرۆشێك وكورەی ئاسنگەرێك وایە، چونكە کەسی چاك وەكو میسك فرۆشەكە وایە، یان ‏لێی دەكڕیت، ویان بۆنێكی خۆشت بەسەردا دێت، ونموونەی کەسی خراپیش وەكو ‏كورەی ئاسنگەر وایە، لێی ڕزگار نابیت یان ماڵت دەسوتێنێت، وە یان جلەكانت ‏دەسوتێنێت، ویان بۆنێكی ناخۆشت بەسەردا دێت».
صەحیحە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئامۆژگاری مسوڵمان دەکات سەبارەت بە گرنگی هەڵبژاردنی هاوڕێی چاک، بۆیە هەواڵدەدات بەوەی کە هاوڕێی چاک وەکو هەڵگری میسک وایە؛ یان ئەوەتا میسکت پێبدات بە خۆڕایی، یان ئەوەتا لێی دەکڕیت، یان ئەوەتا بۆنێکی خۆشت بەسەردا دێت، بەڵام هاوڕێی خراپ پەنا بە خودا وەکو کورەی ئاسنگەر وایە: یان ئەوەتا جلەکەت بسوتێنێت بە هۆی پرشە ئاگرەکەی، یان ئەوەتا بۆنێکی ناخۆشت بەسەردا دێت.

وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی فەڕەنسی ئیسپانی تورکی ئۆردی ئەندەنوسی بۆسنی ڕووسی بەنگالی چینی فارسی تاگالۆگ هیندی سینهالی هوسا پورتوگالی سه‌واحیلی داری
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر