+ -

عَنْ عُبَيْدِ اللَّهِ بْنِ مِحْصَنٍ الْأَنْصَارِيِّ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«مَنْ أَصْبَحَ مِنْكُمْ مُعَافى فِي جَسَدِهِ، آمِنًا فِي سِرْبِهِ، عِنْدَهُ قُوتُ يَوْمِهِ، فَكَأَنَّمَا حِيزَتْ لَهُ الدُّنْيَا».

[حسن] - [رواه الترمذي وابن ماجه] - [سنن ابن ماجه: 4141]
المزيــد ...

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبید اللەی کوڕی میحسەنی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک لە ئێوە بەیانی بەسەردا هات ولە لاشەیدا ساغ بوو، ولە شوێنی نیشتەجێبوونەکەى ئارام بوو، وخواردنی ئەو ڕۆژی هەبوو؛ وەکو ئەوە وایە دونیا کۆکرابێتەوە وبە ئەو درا بێت».

[حەسەنە] - - [سنن ابن ماجه - 4141]

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێـت كە هەركەسێك لە مسوڵمانان بەیانی بەسەردا بێت ولە لاشەیدا ساغ بێت وسەلامەت بێت لە نەخۆشی وپەتاكان، ولە ئاسایشدا بێت لە نەفسی وخێزانی ومنداڵەكانی وڕێگاكەیدا ونەترسێت، وبژێوی وقوتی حەڵاڵی ئەو ڕۆژەی هەبێت؛ ئەوا وەكو ئەوە وایە هەموو دونیا كۆكرابێتەوە ودرا بێت بە ئەو.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی پێویستی مرۆڤ بە لەش ساغی وئاسایش وڕزق وڕۆزی.
  2. دەبێت بەندە ستایشی الله بكات -سبحانه وتعالی- وسوپاسی بكات لەسەر ئەم نیعمەتانە.
  3. هاندان بۆ ڕازیبوون وقەناعەت وزوهد لە دونیادا.
وه‌رگێڕانی ماناكان: ئینگلیزی ئۆردی ئیسپانی ئەندەنوسی ئیگۆری بەنگالی فەڕەنسی تورکی ڕووسی بۆسنی سینهالی هیندی چینی فارسی ڤێتنامی تاگالۆگ هوسا پورتوگالی مالایالام تلغۆ سه‌واحیلی تایلەندی ئاسامی ئەمهەری هۆڵەندی غوجاراتی داری ڕۆمانی مەجەری مالاگاشی الجورجية الماراثية
پیشاندانی وەرگێڕانەکان
زیاتر